هونەر و كلتوور

لە هەکاری شوانەکان ناوچە بەفراوییەکان تێدەپەڕێنن و ئاژەڵەکان دەبن بۆ دۆشین

Özkan Bilgin  | 25.06.2024 - نوێکردنەوە : 25.06.2024
لە هەکاری شوانەکان ناوچە بەفراوییەکان تێدەپەڕێنن و ئاژەڵەکان دەبن بۆ دۆشین

Hakkari

هەکاری - AA

لە پارێزگای هەکاری، شوانەکان کە ڕانە مەڕەکانیان بردووەتە کوێستانەکان بۆ لەوەڕاندنیان، بەمەبەستی گواستنەوەیان بۆ شوێنێکی شیاو و دۆشینیان، ئاژەڵەکانیان بەو ناوچانەدا تێپەراند کە هێشتا بە بەفر داپۆشراون.

هەکاری کە بە بەراورد بە ساڵانی پێشوو زیاتر بەفری لێ باریوە، هێشتا هەندێک لە بەرزاییەکانی پارێزگاکە بەفری لێ ماوە.

لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما، شوانەکان ڕوویان لە کوێستانەکانی ناوچەکە کردووە بۆ لەوەڕاندنی مەڕ و ماڵاتەکانیان و، هەر کاتێک کاتی دۆشینی ئاژەڵەکانیش دێت ناچارن بە ناوچە بەفراوییەکاندا بیانهێننە خوارەوە و بیانگوازنەوە بۆ ئەو شوێنەی دەیاندۆشن.

شوانەکان دووچاری سەختی دەبن لە تێپەڕبوونیاندا بەو ناوچە سەختانەدا و، دوای دۆشینی مەڕ و ماڵاتەکەش سەرلەنوێ ملی ڕێگاکە دەگرنەوە بەر و ڕوو لە کوێستانەکە دەکەنەوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın