Doğa Kırmızıoğlu
26 مای,س 2022•نوێکردنەوە: 27 مای,س 2022
ئەنقەرە - AA
لە یاریی کۆتایی خولی کۆنفرانسی ئەورووپا (UEFA Europa Conference League)دا، یانەی رۆما ئیتاڵی بە گۆڵیکی بێ وەڵام لە فاینۆردی هۆڵەندی بردەوە و بووە خاوەن نازناوی خولەکە.
پاڵەوانێتییەکە کە بۆ یەکەمجار لەم وەرزەدا رێکخرا لە یاری کۆتاییدا لە تیرانا پایتەختی ئەلبانیا، یانەی رۆما کە نوێنەرایەتیی ئیتاڵیای دەکرد رووبەڕووی یانەی فاینۆردی هۆڵەندی بووەوە.
لە یارییەکەدا رۆما لە یەکەم هێرشی مەترسیداریدا، هەلی گۆڵ تۆمارکردنی بۆ رەخسا، یاریزانی یانەی رۆما زانیۆلۆ لە خولەکی ٣٢ی یارییەکەدا، توانی سوود لە هەڵەی هێڵی بەرگریی فاینۆرد وەربگرێت، تۆپەکە بە شێوازێکی تەکنیکیی جوان ئاراستەی گۆڵ بکات و گۆڵی سەرکەوتن بۆ یانەکەی تۆمار بکات.
فاینۆرد دوای ئەوەی نەیتوانی هێرشی مەترسیدار و کاریگەر ئەنجام بدات، نیوەی یەکەمی یارییەکە بە ئەنجامی یەک بە سفر لە بەرژەوەندی رۆما کۆتایی هات.
لە نیوەی دووەمی یارییەکەدا، فاینۆرد لە خولەکەکانی ٤٧ و ٥٠ لە گۆڵ تۆمارکردن نزیک بووەوە، بەڵام گۆڵپارێزی رۆما شکستی بە هەوڵەکانی یاریزانانی یانە هۆڵەندییەکە هێنا.
- راهێنەری رۆما، مۆرینیۆ یەکەم سەرکەوتنی بەدەست هێنا
راهێنەری بەناوبانگ، خۆزێ مۆرینیۆ کە راهێنەرایەتیی رۆما دەکات، بوو بە یەکەم راهێنەر کە بتوانێت نازناوەکانی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا، جامی یەکێتیی ئەورووپا و خولی ئەورووپا و دواجاریش خولی کۆنفرانسی ئەورووپا بەدەست بهێنێت.