پارس سان جێرمان گۆڵبارانی مۆناكۆی كرد و بووه پاڵه‌وان
- له میانی ركابه‌رییه‌كانی لیگ وه‌نی فه‌ڕه‌نسادا، یانه‌ی پاریس سان جێرمان به ئه‌نجامی ٧-١ له یانه‌ی مۆناكۆی برده‌وه و به‌ر له ته‌واوبوونی خوله‌كه به پێنج هه‌فته، بووه پاڵه‌وان.
Istanbul
ئیستانبوڵ- AA
له میانی ركابه‌رییه‌كانی لیگ وه‌نی فه‌ڕه‌نسادا، یانه‌ی پاریس سان جێرمان به ئه‌نجامی ٧-١ له یانه‌ی مۆناكۆی برده‌وه و به‌ر له ته‌واوبوونی خوله‌كه به پێنج هه‌فته، بووه پاڵه‌وان.
له هه‌فته‌ی ٣٢ی خوله‌كه‌دا، پاریس سان جێرمان میوانداریی مۆناكۆی كرد.
یانه‌ی خاوه‌ن ماڵ به خێرایی كۆنترۆڵی یارییه‌كه‌ی كرد و ته‌نها له گێمی یه‌كه‌مدا توانی چوار گۆڵ تۆماربكات، ئه‌وانیش دوویان له رێگه‌ی جیۆڤانی لۆ سێلسۆ له خوله‌كه‌كانی ١٤ و ٢٧دا، ئێدینسن كاڤانی له خوله‌كی ١٧دا و ئه‌نخێل دی ماریا له خوله‌كی ٢٠دا و له‌به‌رامبه‌ردا مۆناكۆ تاكه گۆڵی یارییه‌كه‌ی له رێگه‌ی رۆنی لۆپێسه‌وه له خوله‌كی ٣٨دا تۆماركرد و به‌و ئه‌نجامه‌ش گێمی یه‌كه‌م كۆتایی هات.
پاریس سان جێرمان له گێمی دووه‌میشدا به‌رده‌وام بوو له تۆماركردنی گۆڵ و سێ گۆڵی دیكه‌ی له رێگه‌ی هه‌ریه‌ك له ئه‌نخێل دی ماریا، رادامێل فاڵكاو له گۆڵی خۆیان و جولیان دراكسله‌ره‌وه له خوله‌كه‌كانی ٥٨، ٧٦ و ٨٦دا تۆماركرد و به‌و شێوه‌یه‌ش ئه‌نجامه‌كه‌ی كرده ٧-١.
به‌و بردنه‌وه‌یه‌ش پاریس سان جێرمان كۆی خاڵه‌كانی بۆ ٨٧ خاڵ به‌رزكرده‌وه و جیاوازیی نێوان خۆی و مۆناكۆی بۆ ١٧ خاڵ به‌رزكرده‌وه و به‌ر له ته‌واوبوونی خوله‌كه به پێنج هه‌فته، بووه پاڵه‌وانی وه‌رزی ٢٠١٧-٢٠١٨.
پاریس سان جێرمان تا ئێستا توانیویه‌تی حه‌وت جار ببێته پاڵه‌وانی خولی فه‌ڕه‌نسا.