وەرزش

ڤینگەر بڕیاری جێهێشتنی ئارسناڵی دا

- دوای ٢٢ ساڵ لە راهێنەرایەتیکردنی یانەی ئارسناڵی ئینگلیزی، ئارسن ڤینگەری فەڕەنسی دواجار بڕیاریدا لە کۆتایی وەرز دەستبەرداری ئەرکی راهێنەرایەتی یانەکەی ببێت.

Sangar Hamad Azeez  | 20.04.2018 - نوێکردنەوە : 23.04.2018
ڤینگەر بڕیاری جێهێشتنی ئارسناڵی دا

Istanbul

ئیستانبوڵ - AA

دوای ٢٢ ساڵ لە راهێنەرایەتیکردنی یانەی ئارسناڵی ئینگلیزی، ئارسن ڤینگەری فەڕەنسی دواجار بڕیاریدا لە کۆتایی وەرز دەستبەرداری ئەرکی راهێنەرایەتی یانەکەی ببێت.

ڤینگەری تەمەن ٦٨ ساڵ کە لە ١ی ئەیلولی ١٩٩٦ەوە ئەرکی راهێنەرایەتی یانەی ئارسناڵی ئینگلیزی لە ئەستۆ گرتووە، رایگەیاند کە دوای بیرکردنەوە و هەڵسەنگاندنێکی زۆر پێی وایە کە ئێستا باشترین کاتە بۆ جێهێشتنی یانەکە.

ڤینگەر لە لێدوانێکی بۆ ماڵپەری یانەی ئارسناڵ رایگەیاند کە ساڵانێکی لە بیرنەکراوی لەگەڵ ئارسناڵ بەڕێکردووە و هاوکات زۆر سوپاسی دەستەی کارگێڕی و هاندەرانی یانەکەی کرد بۆ متمانە پێکردنی لە ساڵانی رابردوودا.

ڤینگەر بۆ ماوەی ٢٢ وەرزە راهێنەرایەتی یانەی ئارسناڵ دەکات و لەگەڵ ئەو یانەش سێ نازناوی پرێمەرلیگ، حەوت نازناوی جامی یەکێتی ئینگلتەرای بەدەستهێناوە.

یانەی ئارسیناڵ ئێستا لە پلەی شەشەمی ریزبەندی خولی پرێمەرلیگدایە و گەیشتووەتە یاریی پێش کۆتایی یورۆپالیگیش. هاوکات جگە لە بردنەوەی نازناوی یوروپالیگ هیچ بژاردەیەکی دیکە لەبەردەم یانەکەدا نەماوەتەوە بۆ بەشداریکردنی لە خولی یانە پاڵەوانەکان لە وەرزی داهاتوودا.

لە چەند وەرزی رابردوودا هاندەرانی گەنەرز ناڕەزایەتی زۆریان بەرامبەر ئاستی یانەکەیان پێشاندا و چەندینجار داوای رۆیشتنی ئەو راهێنەرەیان کردبوو.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın