Heman Hussein Yaseen
30 ئادار 2020•نوێکردنەوە: 31 ئادار 2020
ههولێر - AA
بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە، ٣٠٠ قوتابی کورد لە قوبرسی باكوور بگەڕێنەوە ھەرێمی کوردستان و لە یەکێک لە ھۆتێلەکان کەرەنتین دەکرێن و پشکنینی پێویستیان بۆ ئەنجام دەدرێت.
فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە لەسەر فەرمانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و دوای ھەوڵ و کۆششەکانی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لەگەڵ وەزارەتەکانی گواستنەوە گەیاندن و وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوە زانستی و نوێنەرانی حکوومەتی ھەرێم لە بەغدا، رێکاری گەڕانەوەی ئەو قوتابییانهی ههرێمی كوردستان كه له قوبرسی باكوورن و خواستی گەڕانەوەیان ھەیە بۆ ھەرێمی کوردستان ئەمڕۆ دووشەمە، ئەنجام دەدرێت و قوتابیان دەگەنەوە ھەولێر.
بڕیارە دوای نیوەڕۆ ئەمڕۆ دووشەممە، ٣٠٠ قوتابییەکە بگەنەوە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر و رێکارە تەندروستییەکان ئەنجام بدرێت و ماوەی دوو ھەفتە لە کەرەنتین دەمێننەوە و دواتر دوای پشکنینی کۆتایی بڕیاری دەرچوون لە کەرەنتینیان دەدرێت.
بهمهبهستی رێگهگرتن له بڵاوبوونهوهی ڤایرۆسی كۆرۆنا، حكوومهتی عێراق و ههرێمی كوردستان كۆمهڵێك رێكاریان گرتووهتهبهر و یهكێك لهوانه راگرتنی گهشته ئاسمانییهكانه به رووی گهشتیاراندا.