ئه‌و دارانه ده‌كاته مۆبیلیات، كه بڕیاره بۆ سووتاندن به‌كاربهێنرێن
- كاره ده‌ستییه‌كانی دارتاش ئوغور ئارموتچو كه له شارۆچكه‌ی ئه‌رده‌میت سه‌ربه پارێزگای باڵكئەسیر له‌ته‌خته و دار به‌رهه‌می سرووشتی دروستیان ده‌كات، خواستی زۆری له‌سه‌ره.
Balikesir
باڵكئەسیر - AA
كاره ده‌ستییه‌كانی دارتاش ئوغور ئارموتچو كه له شارۆچكه‌ی ئه‌رده‌میت سه‌ربه پارێزگای باڵكئەسیر له‌ته‌خته و دار به‌رهه‌می سرووشتی دروستیان ده‌كات، خواستی زۆری له‌سه‌ره.
له‌گه‌ڵ گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌ها بۆ به‌رهه‌مه سرووشتیه‌كان، خواست له‌سه‌ر هونه‌ری ده‌ستیش زیادیكردووه و ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت كه‌شێكی جیاواز به ماڵ و شوێنكاره‌كانیان ببه‌خشن، په‌یوه‌ندی به‌و وه‌ستایانه‌وه ده‌كه‌ن كه له‌سه‌ر خواستی خۆیان كه‌ره‌سته جۆراوجۆره‌كانیان بۆ دروستده‌كه‌ن.
ئارموتچو كه له شوێنکارێک له ناوچه‌ی پیشه‌سازیی ئه‌رده‌میت به‌ته‌نها كارده‌كات، له‌داری زه‌یتون كه‌ره‌سته‌ی وه‌ك مێز، كورسی، سێپا، چوارچێوه‌ی وێنه و پارچه‌ی دیكۆری جۆراوجۆر به شێوه‌ی تایبه‌ت دروستده‌كات.
له‌دیمانه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ ئانادۆڵو ئارموتچو باسی له هونه‌ره‌كه‌ی خۆی كرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، له‌سه‌ر خواستی كڕیار كه‌ره‌سته‌كان دروستده‌كات و گوتی "دارێكی زۆری زه‌یتون هه‌یه. منیش بهكاریاندەهێنم. شێوه‌ی جیاواز له‌سه‌ر خواستی كه‌سه‌كان دروستده‌كه‌م. به‌مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كانم جوانتر بكه‌م، ماده‌ی ئیپۆكسی بهكاردەهێنم. له‌داری زه‌یتون به‌تایبه‌ت پارچه‌كانی ئاوێزه و رووناككه‌ره‌وه، مێز، كورسی، سێپا، چوارچێوه‌ی وێنه و تابلۆ، كه‌ره‌سته‌ی دیاریی جۆراوجۆر و شتی دیكه دروست ده‌كه‌م".