Bülent Temiz
29 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 30 کانوونی یەکەم 2021
بینگۆل - AA
لە قەزای کارلیئۆڤا سەربە پارێزگای بینگۆل خۆرههڵاتی توركیا، ئەو ئەسپانەی لەلایەن خاوەنەکانیانەوە بەرەڵاکراون، بەهۆی بەفر و سەرماوە رۆژانێکی سەخت بەڕێدەکەن.
ئەسپەکان لەلایەن خاوەنەکانیانەوە لە وەرزی هاویندا لەکاتی کۆچکردن بۆ کوێستانەکانی کارلیئۆڤا وەک ئامرازی گواستنەوە بەکاردەهێندرێن، بەڵام کاتێک دەگەڕێنەوە لەگەڵ خۆیان نایانبەنەوە و لە کوێستانەکان جێدەهێڵدرێن، لە هەلومەرجی سەختی زستاندا بە تەنیا جێدەهێلدرێن.
ئەسپەکان کە بەهۆی نالەباری کەشوهەواوە برسین، هەندێکیان رووبەڕووی مەترسی رەقبوونەوە بوونەتەوە و هەندێکیشیان رووبەڕووی هێرشی ئاژەڵە دڕندەکان دەبنەوە.
سەرۆکی پۆلیسی شارەوانی کارلیئۆڤا، مەتین بینگۆل لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەنووسان، ئاماژەی بەوە کرد نالەباری کەشوهەوا ژمارەی ئەسپە بەرەڵاکانی زیادکردووە و گوتی: ''ئەسپەکان دەچنە سەر رێگاکان و دەبنە هۆی دروستبوونی رووداوی هاتوچۆ''.
مەتین بینگۆل داوای کرد خاوەنی ئاژەڵەکان خاوەندارێتی ئەسپەکان بکەن و باسی لەوە کرد کە پێویستە ئەو ئەسپانەی لە وەرزی هاویندا بەکاردەهێندرێن لە مانگەکانی زستاندا بەرەڵا نەکرێن.
29.12.2021 بینگۆل.. حاڵی ئەسپە بەرەڵاکراوەکان لە وەرزی زستاندا دڵ دەهەژێنێت
- ئەسپەکان کە بەهۆی نالەباری کەشوهەواوە برسین، هەندێکیان رووبەڕووی مەترسی رەقبوونەوە بوونەتەوە و هەندێکیشیان رووبەڕووی هێرشی ئاژەڵە دڕندەکان دەبنەوە.