Bülent Mavzer
23 ئەیلوول 2021•نوێکردنەوە: 25 ئەیلوول 2021
ئیدر – AA
جووتیارانی ئه‌و گوندانه‌ی ده‌كه‌ونه قه‌دپاڵی چیای ئاگری له پارێزگای ئیدر كه ناوچه‌كانیان نزیكه‌ی دوو هه‌زار مه‌تر له ئاستی ده‌ریاوه به‌رزن، ده‌ستیان كردووه به ئاماده‌كارییه‌كان بۆ وه‌رزی زستان و به هه‌ره‌وه‌زی سه‌رقاڵی كۆكردنه‌وه‌ی گیان بۆ ئاژه‌ڵه‌كانیان بۆ وه‌رزی زستان كه نزیكه‌ی چوار مانگ له ته‌ویله و گهوڕهكاندا ده‌مێننه‌وه.

مه‌همه‌ت بیلیر، موختاری گوندی یه‌نیدۆغان سەربەقهزای ئارالك لە پارێزگای ئیدر، به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند كه ئاماده‌كارییه‌كان بۆ وه‌رزی زستان له به‌رزاییه‌كانی چیای ئاگری و زنجیره چیای ئاراس به‌رده‌وامه و گوتی: "گوندنشینان هه‌وڵه‌كانیان چڕ كردووه‌ته‌وه و ژن و پیاو سه‌رقاڵی دروێنه‌ی گیان. گونده‌كه‌ی ئێمه ده‌كه‌وێته ئه‌وپه‌ڕی رۆژهه‌ڵاتی توركیا و به‌رزترین شوێن له ئاستی رووی ده‌ریاوه. گونده‌كه‌مان كه ده‌كه‌وێته قه‌دپاڵی چیای ئاگری له وه‌رزی زستاندا بۆ ماوه‌ی چوار مانگ به‌فر دایده‌پۆشێت".

جه‌واد ئاراس-ی گوندنشینیش به تیشك خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه هاتووه له دروینه‌وه‌ی گیا و كردنی به كا هاوكاری هاوسێكانی بكات، گوتی: "به‌هۆی نزیكبوونه‌وه‌ی زستانه‌وه ئاماده‌كارییه‌كان ده‌ستیان پێ كردووه. بژێوی ژیانمان له‌سه‌ر ئاژه‌ڵدارییه، بۆیه گیا ده‌دورینه‌وه، وشكی ده‌كه‌ین و ده‌یكه‌نه كا بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هاتنی زستاندا بۆ ماوه‌ی چوار مانگ كا ده‌رخواردی ئاژه‌ڵه‌كانی بده‌ین".

ئیبراهیم كان-یش تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه گوندنشینان به ده‌ست یان بە ئامێری كشتوكاڵی جۆراوجۆر گیا وشكبووهوهكه ده‌كه‌نە كا، گوتی: "كاره‌كانی دروینه‌وه‌ی گیا نزیكه‌ی مانگێك ده‌خایه‌نێت. ئه‌مساڵ به‌هۆی وشكه‌ساڵییه‌وه وه‌ك به‌روبوومه كشتوكاڵییه‌كانی دیكه گیاش كه‌می كردووه، پێده‌چێت ساڵێكی سه‌ختمان له‌به‌رده‌مدا بێت".