دروستكردنی گۆزه و کوپە له خۆڵی ده‌ڤه‌ری كاپادۆكیا
له شارۆچكه‌ی گوزه‌لیورتی ده‌ڤه‌ری كاپادۆكیای پارێزگای ئاكسارای، مه‌تین ناڵبه‌ندئۆغڵو و مورادی كوڕی سه‌رقاڵی دروستكردنی گۆزه، کوپە، قاپ و قاچاخی قوڕینین به رێگا سه‌ره‌تاییه‌كان
Aksaray
ئاكسارای - AA
له شارۆچكه‌ی گوزه‌لیورتی ده‌ڤه‌ری كاپادۆكیای پارێزگای ئاكسارای، مه‌تین ناڵبه‌ندئۆغڵو و مورادی كوڕی سه‌رقاڵی دروستكردنی گۆزه، کوپە، قاپ و قاچاخی قوڕینین به رێگا سه‌ره‌تاییه‌كان و دواتر به‌هۆی زۆری داواكاری له‌سه‌ریان بۆ چه‌ندین شاری توركیا و چه‌ند وڵاتێكیش ده‌نێردرێن.
ناڵبه‌ندئۆغڵو به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند كه خاكی ناوچه‌كه زۆر گونجاوه بۆ ئه‌م كارانه و پێشتر به‌كارنه‌هێندراوه. گوتی: "پێشتر ناڵبه‌ند بووم ، به‌ڵام دواتر ئه‌و تاقه‌ته‌ی جارانم نه‌ما و له خولێكی پیشه‌ییدا فێری قوڕكاری بووم به‌ره به‌ره تاكو توانیم پێشانگایه‌ك بۆ به‌رهه‌مه‌كانم بكه‌مه‌وه".
ناڵبه‌ندئۆغڵو ئاماژه‌ی به‌وه دا كه ئاماده‌كردنی خۆڵ بۆ ئه‌م كارانه به رێگا سه‌ره‌تاییه‌كان ئاماده‌ی ده‌كه‌ن و كاتێكی زۆری پێ ده‌چێت و مانگانه شه‌ش بۆ حه‌وت هه‌زار كه‌لوپه‌ل دروست ده‌كه‌ن.
موراد ناڵبه‌ندئۆغڵوش ئاماژه‌ی به‌وه دا كه زۆر خۆشحاڵه به‌وه‌ی كار له‌گه‌ڵ باوكی ده‌كا و له باوكیه‌وه فێری ئه‌و پیشه‌یه بووه.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن