ژيان

وەستایەک لە بەغدا ساڵانێکە خەریکى چاککردنەوەى کۆنە کاتژمێرى دیوارە

- عەلى مەحمود نائیب کە تاکە وەستاى چاککردنەوەى کۆنە کاتژمێرى دیوار لە بەغدا، ساڵانێکە خەریکى ئەم کارەیە و ئەم پیشەیەى لە باپیرییەوە بۆ ماوەتەوە، هەرچەندە پیشەکەى خەریکە لەیاد دەکرێت و داهاتەکەشى زۆر کەمە.

Haydar Hadi  | 21.04.2018 - نوێکردنەوە : 22.04.2018
وەستایەک لە بەغدا ساڵانێکە خەریکى چاککردنەوەى کۆنە کاتژمێرى دیوارە

Baghdad

بەغدا – AA

وەستایەکى چاککردنەوەى کۆنە کاتژمێرى دیوار لە بەغدا، رۆژانە خەریکى ئەم پیشەیەیە لە دوکانە بچووکەکەیدا کە پڕیەتى لە کۆنە کاتژمێر.

عەلى مەحمود نائیب، دوکانەکەى دەکەوێتە نێو کۆڵانە تەسکەکانى ناوچەی "سوق هەراج" کە ناوچەیەکى کۆنى شارى بەغدایە و کۆنە کاتژمێرى دیوارى تیادا چاکدەکاتەوە، ئەوانەى بە لایدا تێدەپەڕن وا هەستدەکەن کە گەشتێکیان بە ناو مێژوودا کردوە.

ئەم دوکانە کە لە مۆزەخانەیەکى کۆنە کاتژمێر دەچێت، لەپاڵ چەند کۆنە کاتژمێرێکى دیوارى ئەڵمانى و سویسرى، چەند کۆنە کاتژمێرێکى سەردەمى عوسمانیشى لەلایە کە لە بەغدا دیوارى ماڵەکانى پێدەڕازێندرێتەوە.

کاتژمێرەکانى بە ناوى "شەهرەزاد" و "عەلائەدین" و "بەغدا" کە بە نرخترین کاتژمێرەکانى ئەو سەردەمە هەژمار دەکرێن و لەدواى ساڵى ١٩٣٠ەوە هێنراونەتە عێراق، لەم دوکانەدا بەدیدەکرێن.

نائیبى تەمەن ٦٢ ساڵ سەرەڕاى کەمى داهاتەکەى برەو بەو پیشەیە دەدات کە لە باپیرییەوە بۆى ماوەتەوە، ئاماژە بەوە دەدات کە ئەو یەکێکە لە دوا ئەو کەسانەى کە لەسەر ئەم پیشەیە بەردەوامن.

نائیب کە خەریکى چاککردنەوەى کاتژمێرێکى تەمەن ٥٥ ساڵە بوو، بە پەیامنێرى ئاژانسى ئانادۆڵوى راگەیاند "من لەمێژەوە وەستای چاککردنەوەى کۆنە کاتژمێرى دیوارم. من لە تەمەنى ٦ ساڵییەوە خەریکى ئەم پیشەیەم و لە سەرەتا لە لاى باوکم شاگرد بووم و دواتر بووم بە وەستا، بەڵام ئێستا ئەم پیشەیە خەریکە نامێنێت"

ناوبراو ئاماژەی بەوە کرد لەبەر ئەوەى ئەو پیشەیە لە باپیرییەوە بۆی ماوەتەوە بۆیە تاکۆتایی تەمەنی لەسەرى بەردەوام دەبێت.

کاتژمێرەکان ئەگەر کاریش نەکەن بەهۆى جوانییانەوە بە دیوارەکانەوە هەڵدەواسرێن.

نائیب ئاماژەى بەوەشدا کە تاکە کەسە لەم بوارەدا کار دەکات و هیچ کەسێک هەوڵنادات کە ئەم کاتژمێرانە چاکبکاتەوە لەبەرئەوەى چاککردنەوەیان زۆر قوڕسە.

بە هۆى ئەوەى کە خەڵکێکى زۆر دەهاتن بۆ چاککردنەوەى کاتژمێرەکانیان، نائیب چەند جارێک راپۆڕتەى پێبڕین و گوتى: "تا ئێستاش ئەم جۆرە کاتژمێرانە بە دیوارەوە هەڵدەواسرێن بە تایبەتى لە ماڵە کۆنەکانى بەغدا".

نائیب گوتیشی "جوانى ئەم کاتژمێرانە لەوەدایە کە کۆنن و ئەگەر کاریش نەکەن ئەوندە بۆ خاوەنەکەیان بەسە دیمەنێکى تایبەت بە ماڵەکەیان دەبەخشێت، لە لایەکى دیکەشەوە یادگارییە کۆنەکانیان بەبیردەهێنێتەوە".

ئەبو حەیدەر کە کاتژمێرێکى ساڵانى پەنجاکانى هێنابوو بۆ چاککردنەوە، زۆر رای لە وەستاکە بوو و گوتی "شتێکى ئاسان نییە کە چەند ساڵێک کاتژمێرێک ئاوا بپارێزىت. دەیان جار ماڵمان گواستووەتەوە بەڵام ئەم کاتژمێرەمان هەر لەلا ماوە".


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın