ئابووری, عێراق

ئەنجوومەنی وەزیران پێشنیازی دەستپێکردنەوەی ھەناردەی نەوت تاوتوێ دەکات

Heman Hussein Yaseen  | 06.11.2024 - نوێکردنەوە : 07.11.2024
ئەنجوومەنی وەزیران پێشنیازی دەستپێکردنەوەی ھەناردەی نەوت تاوتوێ دەکات

Arbil

هەولێر - AA

ئەمڕۆ چوارشەممە ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێم کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و تیاییدا گفتوگۆ لەسەر چەند تەوەرێک دەکرێت.

ماڵپەڕی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان-عێراق بڵاویکردووەتەوە کە ئەمڕۆ چوارشەممە، بەسەرپەرشتی سەرۆکوەزیران، مەسرور بارزانی و، بە ئامادەبوونی جێگری سەرۆکوەزیران، قوباد تاڵەبانی، کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران بەڕێوەدەچێت.

بەپێی بڵاوکراوەکە، لە کۆبوونەوەکە سێ تەوەر تاوتوێ دەکرێت لە نێوایاندا پێشنیازی حکوومەتی فیدڕاڵ لەبارەی دەستپێکردنەوەی ھەناردەی نەوت.

تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە خراوەتەڕوو کە تیاییدا لە تەوەری یەکەمدا، ئاماژە بەوەکراوە کە، دواپێشھاتی تایبەت بە پرسی ئەنجامدانی سەرژمێریی گشتیی دانیشتوان لە عێراق، لەژێر ڕۆشنایی دواکۆبوونەوەی ھاوبەشی نێوان حکوومەتی ھەرێم و حکوومەتی فیدراڵی تاوتوێ دەکرێت.

ھەروەھا ئاماژە بەوەکراوە کە دواپێشھاتی تایبەت بە بارودۆخی دارایی و مووچە و بابەتی (ژمارەی وەزیفی)ی فەرمانبەران و ھەندێک ڕێکاری نوێی وەزارەتی دارایی فیدراڵ بۆ مووچەی مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٤ و ئەنجامی گفتوگۆکان لەم بارەیەوە دەخرێتە ڕوو.

لە بڕگەی سێیەمی کۆبوونەوەکەدا، ئەوەخراوەتەڕوو کە نوێترین پێشنیازی حکوومەتی فیدراڵی، سەبارەت بە ھەموارکردنەوەی ماددەی (١٢) لە یاسای بوودجەی عێراقی فیدراڵ، تایبەت بە دەستپێکردنەوەی ھەناردەی نەوت و خستنەڕووی دواکۆبوونەوە و دانوستانەکان لەمبارەیەوە لەگەڵ وەزارەتی نەوتی فیدراڵ و کۆمپانیا نەوتییەکان، دەخرێتە ڕوو.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن