ئابووری, عێراق

بڕی سێ ملیار و ٨٥٠ ملیۆن دینار بۆ پەرەپێدانی ئاوی دووكانی كۆن- سلێمانی تەرخان كرا

سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، مەسرور بارزانی، بڕی سێ ملیار و ٨٥٠ ملیۆن دیناری بۆ پەرەپێدانی ئاوی دووكانی كۆن-سلێمانی، تەرخان كرد، پارەكەش بەشێوەی نەختینە و لەسەر بوودجەی وەبەرهێنان بە قۆناغ خەرج دەكرێت.

Sarmand Hameed  | 12.07.2021 - نوێکردنەوە : 12.07.2021
بڕی سێ ملیار و ٨٥٠ ملیۆن دینار بۆ پەرەپێدانی ئاوی دووكانی كۆن- سلێمانی تەرخان كرا

Arbil

هەولێر - AA

سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، مەسرور بارزانی، بڕی سێ ملیار و ٨٥٠ ملیۆن دیناری بۆ پەرەپێدانی ئاوی دووكانی كۆن-سلێمانی، تەرخان كرد، پارەكەش بەشێوەی نەختینە و لەسەر بوودجەی وەبەرهێنان بە قۆناغ خەرج دەكرێت.

بە گوێرەی نووسراوێكی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار كە ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاو و ئاوەڕۆ كراوە، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، مەسرور بارزانی، سێ ملیار و ٨٥٠ ملیۆن دیناری تەرخان كردووە بە مەبەستی جێبەجێكردنی پرۆژەی پەرەپێدانی ئاوی دووكانی كۆن-سلێمانی، بەو مەرجەی مانگانە تەنیا بڕی ٢٠٠ تا ٢٥٠ ملیۆن دینار لەو پارەیە بۆ پرۆژەكە خەرج بكرێت.

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان رایگەیاند، خەرجكردنی ئەو بڕە پارەیە لە چوارچێوەی پلانەكانی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارە بۆ پەرەپێدانی پرۆژەكانی ئاوی خواردنەوە لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستان بە مەبەستی بەرزكردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنان و دابەشكردنی ئاوی خواردنەوە، ئەمەیش لەكاتێكدایە كە نزیكەی دوو ملیار دیناری دیكە لەسەر داهاتی شارەوانی و فرۆشتنی زەوی بۆ پرۆژە خزمەتگوزارییەكانی شاری هەولێر خەرج كرا.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın