سوودانی: "چاوەڕوان دەکرێت ئەمساڵ کێشەی ڕاگرتنی ھەناردەکردنی نەوت ھەرێمی کوردستان چارەسەر بکرێت"
سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی پەرۆشی ئەوەیە بۆ ئەوەی کێشەکانی پەیوەندیدار بە ھەناردەکردنی نەوت لە ڕێگای بەندەری جەیھانی تورکیاوە چارەسەر بکات.
Arbil
ھەولێر ــ AA
سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی پەرۆشی ئەوەیە بۆ ئەوەی کێشەکانی پەیوەندیدار بە ھەناردەکردنی نەوت لە ڕێگای بەندەری جەیھانی تورکیاوە چارەسەر بکات و ئاماژەی بەوەشدا کە گفتوگۆکان لەمبارەیەوە لەگەڵ ھەرێم و کۆمپانیا نەوتییەکان بەردەوامن.
محەمەد شیاع سوودانی لە دیمانەیەکدا لەگەڵ کەناڵی بلۆمبێرگ-ی ئەمریکا باسی لەوە کرد کە، عێراق ئەندامێکی گرنگە لە ڕێکخراوی وڵاتانی ھەناردەکاری نەوت (OPEC) و گوتی: "لەبارەی پابەندبوون بە ڕێککەوتنی کەمکردنەوەی ئاستی بەرھەمھێنانی نەوت، ھەماھەنگی باشمان لەگەڵ ھاوبەشەکانمان لە ئۆپێک پڵەسدا ھەیە بەتایبەتیش لەگەڵ سعوودیە".
گوتیشی: "عێراق پابەندە بە کەمکردنەوەی ئارەزوومەندانەی ھەناردەکردنی نەوت، ئەوەش بە ئامانجی سەقامگیری نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جھیاندا و پاراستنی بەرژەوەندییەکانی وڵاتانی بەرھەمھێنەران و بەکارھێنەران".
سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوەشدا کە کێشەیەکی یاسایی ھەیە کە پەیوەندیدارە بە بڕیارەکانی دادگای فیدراڵییەوە سەبارەت بە تێچووی بەرھەمھێنان و گواستنەوەی نەوتی ھەرێم لەیاسای بوودجەدا و گوتی: "لە یاسای بوودجەی عێراقدا، تێکڕای تێچووی بەرھەمھێنانی یەک بەرمیل نەوت بە ھەشت دۆلار دیاریکراوە، بەڵام تێکڕای تێچووی بەرھەمھێنانی یەک بەرمیل نەوت لە ھەرێم بە ٢٦ دۆلار دیاریکراوە".
ڕوونیشی کردەوە، ئێستا بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە دوو بژاردە ھەیە کە یەکەمیان ئەوەیە ئەو گرێبەستانەی کە ھەرێم لەگەڵ کۆمپانیا نەوتییەکان واژووی کردوون ھەموار بکرێنەوە و دووەمیش ئەوەیە یان یاسای بوودجە ھەموار بکرێنەوە، ڕاشیگەیاند، کۆمپانیا نەوتییەکان ڕەتیانکردووەتەوە کە گرێبەستەکانیان لە بارەی تێچووی بەرھەمھێنانی نەوت، ھەموار بکەنەوە.
سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی ڕایگەیاند وڵاتەکەی پەرۆشی ئەوەیە کە کێشەکانی پەیوەندیدار بە ھەناردەکردنی نەوت لە ڕێگای بەندەری جەیھانی تورکیاوە چارەسەر بکات و ئاماژەی بەوەشدا کە گفتوگۆکان لەمبارەیەوە لەگەڵ ھەرێم و کۆمپانیا نەوتییەکان بەردەوامن.
گوتیشی: "چاوەڕوان دەکرێت لە میانی ئەمساڵدا کێشەی ڕاگرتنی ھەناردەکردنی نەوت ھەرێمی کوردستان لە ڕێگای تورکیاوە چارەسەر بکرێت".
لە ٢٥ی ئاداری ٢٠٢٣، بە بڕیارێکی دادگای ناوبژیوانی نێودەوڵەتیی لە پاریس، ھەناردەی نەوتی ھەرێمی کوردستان ڕاگیراوە.
ھاوکات کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان ( ئەپیکۆر) ڕایگەیاندووە کە بەھۆی ڕاگرتنی ھەناردەی نەوتی ھەرێمی کوردستانەوە لەماوەی ١٧ مانگدا، بڕی ١٩ ملیار دۆلار زیانی بە ئابووری عێراق گەیاندووە.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن