
Tahran
تاران - AA
ئێران سزا نوێیەکانی حکوومەتی ئەمریکا بەسەر ژمارەیەک کۆمپانیا و کەسایەتییدا کە وەزیری نەوت، موحسین پاکنەژادیان لەنێودایە بە "هەڕەشە بۆ سەر ئاشتیی و ئاسایشی نێودەوڵەتیی" ناوزەند کرد.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، ئیسماعیل بەقائی ئیدانەی بڕیاری نوێی ئەمریکای کرد بۆ سەپاندنی سزا بەسەر وەزیری نەوتی ئێران پاکنەژاد و ژمارەیەک کۆمپانیا کە کار بەو کەشتیانەی نەوتی ئێران دەگوازنەوە، دەکەن.
بەقائی ئاماژەی بە لێدوانەکانی بەرپرسانی ئەمریکی کرد کە ئامادەی دانوستانن و، گوتی: "سەپاندنی سزای نوێ بەسەر ئێراندا بەڵگەیە کە ئەمریکا یاسا ناناسێت و گوتەکانی لە بارەی دانوستان هەر فریودانە".
ڕاشیگەیاند: "پشتبەستنی ئەمریکا بە سیاسەتی سزا و گوشار دژی وڵاتانی سەربەخۆ، پێشێلکردنی سەروەری یاسا لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیی و هەڕەشەیە بۆ سەر ئاشتیی و ئاسایشی نێودەوڵەتیی".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن