ئاژانسی ئانادۆڵو کتێبی نوێی خۆی لەبارەی "ئاسۆی نوێ لە پەیوەندییەکانی تورکیا و عێراق" بڵاوکردەوە
کتێبە نوێیەکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، تیشک دەخاتە سەر شیکردنەوەی ئۆپەراسیۆنەکانی تورکیا دژبە ڕێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە لە عێراق و پەیوەندییە کۆمەڵایەتی و ئابوورییەکانی نێوان ھەردوو وڵات.

Ankara
ئەنقەرە ــ AA
ئاژانسی ئانادۆڵو کتێبی نوێی خۆی لەبارەی "ئاسۆی نوێ لە پەیوەندییەکانی تورکیا و عێراق" بڵاوکردەوە کە لە ڕوانگەیەکی فراوانترەوە، پەیوەندییەکانی تورکیا و عێراق ھەڵدەسەنگێنێت.
ئاژانسی ئانادۆڵو کتێبە نوێیەکەی خۆی لەژێر ناوی "AA Kitap" بڵاوکردووەتەوە کە ئەزموون و تێڕوانینی دەزگای چاپ و بڵاوکراوەکانی ئاژانسەکە لەخۆدەگرێت.
کتێبە نوێیەکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، تیشک دەخاتە سەر شیکردنەوەی ئۆپەراسیۆنەکانی تورکیا دژبە ڕێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە لە عێراق، دەرئەنجامە سیاسییەکانی تورکیا سەبارەت بە عێراق، ھەروەھا پتەوکردنی پەیوەندییە کۆمەڵایەتی و ئابوورییەکانی نێوان ھەردوو وڵات.
لە کتێبەکەدا، بە وردی باسی زۆر پرس دەکات کە لە ژینگەی سیاسی عێراقەوە دەست پێدەکات تا دەگاتە کاریگەرییەکانی ئەمریکا و ئێران لە ناوچەکەدا.
ھەروەھا کتێبەکە باس لە پەیوەندییە کۆمەڵایەتی و ئابوورییەکانی نێوان تورکیا و عێراق دەکات، جگە لەوەش باس لە پرسە گرنگەکانی وەک ئاو، پڕۆژەی "ڕێگای گەشەپێدان" و ڕێککەوتنامەکانی نێوان ھەردوو وڵات دەکات.