ئه‌ردۆغان: "له شنگال زیاتریش پێشڕه‌وی ده‌كه‌ین"
- سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان: "له شنگال 38 ئه‌ندامی په‌كه‌كه‌مان له چالاكی خست. ئه‌گه‌ر ئه‌مه به‌رده‌وام بێت، به‌ره‌وپێشتریش ده‌چین".
Ankara
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگەیاند "له شنگال 38 ئه‌ندامی په‌كه‌كه‌مان له چالاكی خست. ئه‌گه‌ر ئه‌مه به‌رده‌وام بێت، به‌ره‌وپێشتریش ده‌چین".
ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی شارۆچكه‌ی عه‌فرینه‌وه دوا و گوتی: "ناوه‌ندی شارۆچكه‌ی عه‌فرین كۆنترۆڵكرا. به‌خێرایی ده‌ستمان به چاككردنه‌وه‌ی خوێندنگه‌كانی كرد. هه‌موو نه‌خۆشخانه‌كانیش چاكده‌كه‌ینه‌وه. به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌وێ له‌ژێر كۆنترۆڵی خۆماندا ده‌بێت و ساتێك زووتر كه‌شێكی ئارامی بۆ ده‌سته‌به‌رده‌كه‌ین".
هاوكات له‌باره‌ی منبج-ه‌وه گوتی: "قسه‌ی بێجێ ده‌كه‌ن له‌باره‌ی ئامانجی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی له‌مه‌ودوامان كه چه‌ندین جار رامانگه‌یاندووه. چ بووه له منبج ناكشێنه‌وه. جارێ له‌وه گه‌ڕێین كه له وێ ناكشێنه‌وه، (هه‌تا) مافی ئه‌وه‌شتان نییه له‌وێ بن".
سه‌ركۆماری توركیا، باسی له‌ناردنی چه‌ك له لایه‌ن ئه‌مریكاوه بۆ سنووری سووریا-توركیا كرد و گوتی: "911 كیلۆمه‌تر سنوورمان له‌گه‌ڵ سووریا هه‌یه. 350 كیلۆمه‌تریش سنوورمان له‌گه‌ڵ عێراق هه‌یه. بۆچی ئه‌و چه‌كانه بۆ ئێره ده‌هێنن؟ كه‌واته له‌ودیو ئه‌و سنووره توركیا هه‌یه و ده‌بێت ئه‌و چه‌كانه دژی توركیا یان ئێران به‌كاربهێنیت. مه‌به‌ستێكی دیكه‌ی نییه. ناتوانێت له‌گه‌ڵ رووسیا بچێته كارێكی له‌و جۆره".
ئه‌ردۆغان هه‌روه‌ها بانگه‌وازی له سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ كرد سیاسه‌تێكی روون له‌باره‌ی توركیاوه په‌یڕه‌و بكات و گوتی: "ئیتر چاوەڕێی ئەوە لە سەرۆکی ئەمریکا بەڕێز ترەمپ دەکەین کە سیاسەتی ناڕوون دەرھەق بە وڵاتەکەمان نەھێڵێت و ئەو روونکردنەوانەش کە دەگاتە ئاستی نابەجێ رێگری لێ بکات. ئەوانەی بە ناوی بەڕێز ترەمپ قسە دەکەن، ئاگادار نین چی دەڵێین".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن