توركيا

توركیا شه‌ش هه‌زارو ٨٤٦ كۆچبه‌ری نایاسایی ئه‌فغانستانی گه‌ڕانده‌وه‌ وڵاته‌كه‌یان

- شه‌ش هه‌زارو ٨٤٦ كۆچبه‌ری نایاسایی ئه‌فغانستانی كه‌ له‌ ئێرانه‌وه‌ روویان كردبووه‌ توركیا گه‌ڕێندرانه‌وه‌ وڵاته‌كه‌یان.

Mümin Altaş, Ramal Abdullah Mahmood  | 17.04.2018 - نوێکردنەوە : 18.04.2018
توركیا شه‌ش هه‌زارو ٨٤٦ كۆچبه‌ری نایاسایی ئه‌فغانستانی گه‌ڕانده‌وه‌ وڵاته‌كه‌یان

Ankara

ئه‌نقه‌ره‌ - AA

شه‌ش هه‌زارو ٨٤٦ كۆچبه‌ری نایاسایی ئه‌فغانستانی كه‌ له‌ ئێرانه‌وه‌ روویان كردبووه‌ توركیا گه‌ڕێندرانه‌وه‌ وڵاته‌كه‌یان.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی فه‌رمانگه‌ی كۆچ و كۆچبه‌رانی توركیا رایگه‌یاند "شه‌ش هه‌زارو ٨٤٦ هاووڵاتی ئه‌فغانستانی كه‌ به‌ شێوەیەکی نایاسایی له‌ ئێرانه‌وه‌ روویان كردبووه‌ چه‌ند پارێزگایه‌كی توركیا و له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ ده‌ستگیركران دوای راییكردنی كاره‌كانیان و وه‌رگرتنی په‌نجه‌مۆر له‌ ئه‌رزه‌ڕۆم، ئاگری و ئیزمیره‌وه‌ به‌ فڕۆكه‌ گه‌ڕێندرانه‌وه‌ وڵاته‌كه‌یان".

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا تیشك خراوه‌ته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ له‌ چه‌ند رۆژی داهاتوودا ژماره‌یه‌كی دیكه‌ له‌ كۆچبه‌ره‌ ئه‌فغانستانییه‌كان كه‌ به‌ شێوه‌یەکی نایاسایی روویان له‌ توركیا كردووه‌ ده‌گه‌ڕێندرێنه‌وه‌ وڵاته‌كه‌یان.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن