توركيا

دەستبەسەرکردنی بەڕێوەبەری تۆڕی پارەی مۆساد لە تورکیا

رێکسهێپی بە فەرمانی دەزگای هەواڵگریی ئیسرائیل بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان وێنە و ڤیدیۆی تۆمار کردووە و ئۆپەراسیۆنی دەروونی دژی سیاسەتمەدارانی فەڵەستینی ئەنجامداوە.

Buğrahan Ayhan  | 03.09.2024 - نوێکردنەوە : 03.09.2024
دەستبەسەرکردنی بەڕێوەبەری تۆڕی پارەی مۆساد لە تورکیا

Ankara

ئەنقەرە - AA

لیریدۆن رێکسهێپی کە دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی (میت) بۆی دەرکەوت تۆڕی پارەی مۆساد لە تورکیا بەڕێوەدەبات و لەلایەن هۆبەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری سەربە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ئیستانبوڵەوە دەستگیرکرا. لەلایەن دادگاوە فەرمانی دەستبەسەرکردنی بۆ کرا.

بەپێی ئەو زانیارییەی لە سەرچاوە ئەمنییەکانەوە دەستکەوتووە، دەرکەوتووە کە رێکسهێپی تۆڕی پارەی مۆسادی لە تورکیا بەڕێوەبردووە.

رێکسهێپی بە فەرمانی دەزگای هەواڵگریی ئیسرائیل بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان وێنە و ڤیدیۆی تۆمار کردووە و ئۆپەراسیۆنی دەروونی دژی سیاسەتمەدارانی فەڵەستینی ئەنجامداوە و، پارەی بۆ کارمەندانی مەیدانی لە تورکیا گواستووەتەوە کە زانیارییان لەسەر سووریا کۆکردووەتەوە.

دوای ئەوەی میت بۆی دەرکەوت رێکسهێپی جووڵەی گوماناوی لە هەژمارە بانکییەکانیدا هەیە، تەواوی جووڵەکانی خستە ژێر چاودێرییەوە و بۆی دەرکەوت بڕێکی زۆر پارەی لە ڕێگەی وێستێرن یونیەنەوە بۆ کارمەندەکانی لە تورکیا گواستووەتەوە، لەو کاتەوەی لە ٢٥ی ئابدا هاتووەتە تورکیاوە خستوویەتیە ژێر چاودێریەوە.

لە ئەنجامی هەماهەنگی میت و هۆبەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ئیستانبوڵ، رێکسهێپی لە ٣٠ی ئابدا دەستگیرکرا.

لە میانی لێکۆڵینەوەکاندا لە ئاسایشی رێکسهێپی دانی بەوەدا نا کە پارەی گواستووەتەوە و،پاشان بە بڕیاری دادگا دەستبەسەر کرا.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın