توركيا

دەستگیرکردنی ٧١ گومانلێکراو لە ئۆپەراسیۆنەکانی ''کسکاچ-٣٦''دا بۆ سەر فەتۆ

وەزیری ناوخۆی تورکیا، عەلی یەرلیکایا، بڵاویکردەوە کە لە میانی ئۆپەراسیۆنەکانی ''کسکاچ-٣٦''دا بۆ سەر فەتۆ ٧١ گومانلێکراو دەستگیرکراون.

Muhammed Nuri Erdoğan  | 24.01.2025 - نوێکردنەوە : 24.01.2025
دەستگیرکردنی ٧١ گومانلێکراو لە ئۆپەراسیۆنەکانی ''کسکاچ-٣٦''دا بۆ سەر فەتۆ

Ankara

ئەنقەرە - AA

وەزیری ناوخۆی تورکیا، عەلی یەرلیکایا لە ڕاگەیاندراوێکدا کە لە هەژماری تۆڕی کۆمەڵایەتیی خۆی بڵاویکردەوە، لە ماوەی یەک هەفتەدا لە ٢٣ پارێزگادا ئۆپەراسیۆنەکانی ''کسکاچ-٣٦''یان بۆ سەر فەتۆ ئەنجامداوە.

یەرلیکایا ئاماژەی بەوە کرد کە لە ئۆپەراسیۆنەکاندا ٧١ گومانلێکراویان دەستگیرکردووە و، ڕایگەیاند: ''ئەو گومانلێکراوانەی لە ئۆپەراسیۆنەکەدا دەستگیرکراون بەهۆی ئەوەی لە ناو پێکهاتەی نوێی ڕێکخراوەکەدا چالاکیان ئەنجامداوە، لە تۆڕەکانی کۆمەڵایەتی پروپاگەندەیان بۆ فەتۆ کردووە، لەڕێگەی تەلەفۆنی گشتییەوە پەیوەندیان بە بەرپرسانی ڕێکخراوەکەوە کردووە، بەکارهێنەری بەرنامەی نهێنیی پەیوەندی کردنی ڕێکخراوەکە بایلۆک بوون داواکراوبوون''.

یەرلیکایا باسی لەوە کرد کە ئۆپەراسیۆنەکان لەلایەن تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگاکان و بە هەماهەنگیی لەگەڵ سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی کۆماری و سەرۆکایەتیی فەرمانگەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گشتیی و هەواڵگریی لە پارێزگاکانی ئادانا، ئادیامان، ئاکسەرای، ئایدن، باڵکئەسیر، بایبورت، بیلەجیک، بورسا، دیاربەکر، ئەدیرنە، ئەلازیغ، هاتای، ئیستانبوڵ، ئیزمیر، قەرس، قەیسەری، کۆجائەلی، مێرسین، نەوشەهیر، عوسمانیە، ساکاریا، سامسون و تۆکات ئەنجامدراوە لە پاڵ دەستگیرکردنی گومانلێکراوەکاندا دەستیشگیراوە بەسەر ژمارەیەکی زۆر بەڵگەنامەی ڕێکخراوەیی و ئامێری دیجیتاڵییدا.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın