سەرکۆمار ئەردۆغان: "بۆ هەموو ناوچەکە خوازیاری ئاشتی و ئارامین"
سەرکۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان: "تەنیا لە غەززە و کەناری ڕۆژئاوا نا، بەڵکو بۆ هەموو ناوچەکە خوازیاری ئاشتی و ئارامین. ئاواتەخوازی ناوچەیەکین کە باوەڕ، مەزهەب و ئەتنیکە جیاجیاکان بەیەکەوە بژین".

Ankara
ئەنقەرە - AA
سەرکۆمار ئەردۆغان ڕایگەیاند، تەنیا لە غەززە و کەناری ڕۆژئاوا نا، بەڵکو بۆ هەموو ناوچەکە خوازیاری ئاشتی و ئارامین. ئاواتەخوازی ناوچەیەکین کە باوەڕ، مەزهەب و ئەتنیکە جیاجیاکان بەیەکەوە بژین".
سەرکۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە میانی خوانێکی بەربانگی برایەتی فەڵەستینییەکان گوتارێکی پێشکەش کرد.
لە سەرەتای گوتارەکەیدا سەرکۆمار ئەردۆغان باسی لە کۆمەڵکوژی ئیسرائیل دژ بە فەڵەستینییەکان کرد و گوتی: "کۆمەڵکوژی ئیسرائیل بە درێژایی ٤٧١ ڕۆژ لە غەززە، پەڵەیەکی ڕەشە لە مێژووی مرۆڤایەتیدا".
سەرکۆمار ئەردۆغان جارێکی دیکە پشتیوانی خۆی بۆ دۆزی فەڵەستین دووپات کردەوە و ڕایگەیاند: "فەڵەستین وەک ڕووحی خۆمان دەبینین. برایانی فەڵەستینیمان وەک بەشێک لە جەستەمان دەبینین. هیچ کاتێک برایانی فەڵەستینیمان بە تەنیا جێ نەهێشت. سەرەڕای ئەوەی تۆمەت بەخشرایەوە مقاومەی فەڵەستینی و بۆ دڵخۆشکردنی ئیسرائیل تۆمەتی ڕێکخراوی تیرۆریستییان خستە پاڵیان بەڵام ئێمە لە پاڵ قارەمانانی فەڵەستینی ماینەوە. هیچ کەس ناتوانێت کۆسپ بێت لەبەردەم برایەتی هەتاهەتاییمان. لەمەولاوەش لە پاڵ فەڵەستین و برایانی فەڵەستینیدا دەمێنینەوە".
گوتیشی: "هیچ پڕۆژەیەک کە ئامانج لێی ڕاگواستنی فەڵەستینییەکان و دووبارەکردنەوەی کارەساتی نەکبە بێت، قبوڵکراو نییە. تا ئەو کاتەی دەوڵەتێکی خاوەن سەروەری و ئازاد پێک نەیەت کە پایتەختەکەی قودسی ڕۆژهەڵات و لەسەر بنەمای سنوورەکانی ١٩٦٧ بێت، چارەسەرێکی هەمیشەیی و دادپەروەرانە نایەتەدی".
سەرکۆمار ئەردۆغان گوتیشی: "تەنیا لە غەززە و کەناری ڕۆژئاوا نا، بەڵکو بۆ هەموو ناوچەکە خوازیاری ئاشتی و ئارامین. ئاواتەخوازی ناوچەیەکین کە باوەڕ، مەزهەب و ئەتنیکە جیاجیاکان بەیەکەوە بژین".
لە بەشکی دیکەی گوتارەکەیدا سەرکۆمار ئەردۆغان باسی لە دۆخی سووریا کرد و لەم بارەیەوە ڕایگەیاند: "گرنگی دەدەین بە یەکپارچەیی خاکی دراوسێمان سووریا و دەسەڵاتی ناوەندگەرا و پاراستن و بەهێزکردنی یەکگرتوویی وڵاتەکە. لە سووریا هەر هەوڵێک بۆ پاککردنەوە لە تیرۆر، بە هەنگاوێک لە ئاراستەیەکی دروستدا دەبینین".
گوتیشی: "جێبەجێکردنی بێ کەموکۆڕی ڕێککەوتننامەکەی ڕۆژی ڕابردوو خزمەت بە ئاسایش و سەقامگیری باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا دەکات. براوەی ئەوەش تێکڕای برایانی سووریاییمان دەبێت".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن