توركيا

سەرکۆمار ئەردۆغان: "بۆ پاراستنی ئاگربەستی غەززە بەرپرسیارێتییەکی گەورە دەکەوێتە سەر هەموو لایەک"

- سەرکۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان: "بۆ پاراستنی ئاگربەستی غەززە بەرپرسیارێتییەکی گەورە دەکەوێتە سەر شانی هەموو لایەک. هەوڵەکانمان بۆ بەدیهێنانی ڕێگە چارەی دوو دەوڵەتی بەردەوام دەبێت".

Mehmet Şah Yılmaz  | 05.02.2025 - نوێکردنەوە : 05.02.2025
سەرکۆمار ئەردۆغان: "بۆ پاراستنی ئاگربەستی غەززە بەرپرسیارێتییەکی گەورە دەکەوێتە سەر هەموو لایەک"

Ankara

ئەنقەرە - AA

سەرکۆماری تورکیا ئەردۆغان ڕایگەیاند، "لەگەڵ ئەڵمانیا هاریکارییەکانمان لەبارەی دۆخی سووریا، دوایین پەرەسەندنەکان لە غەززە و جەنگی ئۆکراینا و پرسە ناوچەییەکانی دیکە بەردەوام دەبێت".

سەرکۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان و سەرکۆماری ئەڵمانیا فرانک والتر شتانمایەر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا لەبارەی ناوەڕۆکی دیدارەکەیان لەگەڵ یەکتر قسەیان کرد.

لەسەرەتای کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا سەرکۆمار ئەردۆغان نیگەرانی کۆمەڵگای تورکیا لەهەمبەر پەرەسەندنی بیری ئیسلامۆفۆبیا لە ئەورووپا دەربڕی و رایگەیاند: "لە ئەورووپا کردەوەکان و گوتەکان سەبارەت بە دژایەتی کۆچبەران، نەتەوەپەرەستی و دوژمنایەتی ئیسلام پەرەی سەندووە. ئەوە کۆمەڵگای تورکیای نیگەران کردووە".

لە بەشێکی دیکەی کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا سەرکۆمار ئەردۆغان باسی لە سووریا کرد و گوتی: "لەگەڵ ئەڵمانیا هاریکارییەکانمان لەبارەی دۆخی سووریا، دوایین پەرەسەندنەکان لە غەززە و جەنگی ئۆکراینا و پرسە ناوچەییەکانی دیکە بەردەوام دەبێت".

گوتیشی: "ئاواتی هەموومان گەیشتنی سووریایە بە ئاشتییەکی بەردەوام و ئاسایشی وڵاتەکە".

سەرکۆمار ئەردۆغان هەروەها باسی لە پرسی فەڵەستین کرد و گوتی: "بۆ پاراستنی ئاگربەستی غەززە بەرپرسیارێتییەکی گەورە دەکەوێتە سەر شانی هەموو لایەک. هەوڵەکانمان بۆ بەدیهێنانی ڕێگە چارەی دوو دەوڵەتی بەردەوام دەبێت".


- "پێشنیازی ڕاگواستنی فەڵەستینییەکان بووەتە هۆی نیگەرانی و ترسی گەورە. لە ڕوانگەی یاسای نێودەوڵەتییەوە قبوڵکراو نییە"

دوای سەرکۆماری تورکیا، سەرکۆماری ئەڵمانیا فرانک والتر شتانمایەر قسەی بۆ میدیاکاران کرد.

شتانمایەر گوتی: "لەگەڵ تورکیا بەرژەوەندییەکی هاوبەشمان هەیە ئەویش بونیادنانی سەقامگیرییە لە ناوچەکەدا. بۆ ئەم مەبەستە تورکیا ڕۆڵگێرێکی گەورەیە".

سەرکۆماری ئەڵمانیا فرانک والتر شتانمایەر هەروەها لەبارەی پێشنیازی ڕاگواستنی فەڵەستینییەکان لەلایەن ترەمپ'ەوە قسەی کرد و گوتی: "پێشنیازی ڕاگواستنی فەڵەستینییەکان بووەتە هۆی نیگەرانی و ترسی گەورە. لە ڕوانگەی یاسای نێودەوڵەتییەوە قبوڵکراو نییە".

ئێوارەی ئەمڕۆ لە ڕێوڕەسمێکی فەرمیدا، سەرکۆمار ئەردۆغان پێشوازی لە سەرکۆماری ئەڵمانیا فرانک والتر شتانمایەر کرد و لەگەڵ یەکتر کۆبوونەوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن