توركيا

سەرکۆمار ئەردۆغان: "سەرجەم یەکەکانی دەوڵەت لەبارەی بوومەلەرزەکانی ئیستانبوڵ لە ئامادەباشیدان"

سەرکۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان: "وەک بەشێک لە ئەرکی خۆمان دەستبەجێ دوای بوومەلەرزەکە کۆبوونەوەیەکی فرەڕەهەندمان لە بارەگای ئیستانبوڵی دەزگای ئافاد ئەنجام دا".

İrem Demir  | 23.04.2025 - نوێکردنەوە : 23.04.2025
سەرکۆمار ئەردۆغان: "سەرجەم یەکەکانی دەوڵەت لەبارەی بوومەلەرزەکانی ئیستانبوڵ لە ئامادەباشیدان"

Istanbul

ئیستانبوڵ - AA

سەرکۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ڕایگەیاند، سەرجەم یەکەکانی دەوڵەت لەبارەی بوومەلەرزەکانی ئیستانبوڵ لە ئامادەباشیدان.

سەرکۆمار ئەردۆغان لە پەیامێکدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی بڵاوی کردووەتەوە، هیوای سەلامەتی بۆ دانیشتوانی ئیستانبوڵ و هەموو ئەو ناوچانە خواستووە کە ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦.٢ پلەی ڕیختەر تیایدا ڕووی داوە.

لە پەیامەکەدا سەرکۆمار ئەردۆغان وێرای ئاماژەدان بەوە کە سەرجەم یەکەکانی دەوڵەت لەبارەی بوومەلەرزەکانی ئیستانبوڵ لە ئامادەباشیدان، گوتی : "وەک بەشێک لە ئەرکی خۆمان دەستبەجێ دوای بوومەلەرزەکە کۆبوونەوەیەکی فرەڕەهەندمان لە بارەگای ئیستانبوڵی دەزگای ئافاد ئەنجام دا".

سەرکۆمار ئەردۆغان هەروەها باسی لە وردەکاریی کۆبوونەوەکەی بارەگای سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی كاره‌سات و دۆخه‌ له‌ناكاوه‌كان له‌ توركیا (ئافاد) کرد و گوتی: "هەنگاوەکان بۆ بێکاریگەرکردنی بوومەلەرزە تاوتوێ کرا. بۆ قۆناغی داهاتوو فەرمانی پێویستمان دەرکرد".

سەرکۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ڕاشیگەیاند: "لە ئەنجامی بەدواداچوون و پشکنینمان لەو ناوچانەی کە بوومەلەرزە لێی ڕووی داوە، هیچ دۆخێکی نائاسایی بەدی نەکراوە".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın