Ankara
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە ڕێوڕەسمێکی فەڕمییدا پێشوازی لە میری قەتەر، شێخ تەمیم بن حەمەد ئال سانی کرد کە سەردانی تورکیای کردووە.
سوارچاکەکان لە شەقامی بەردەم کۆشکی سەرۆکایەتی کۆمار پێشوازیان لە کاروانەکەی ئال سانی کرد و تا دەروازەی پرۆتۆکۆل یاوەریان کردن.
سەرکۆمار ئەردۆغان لە دەروازەی سەرەکی کۆشکەکەدا پێشوازی لە ئال سانی کرد و، پاش چوونی سەرکۆمار ئەردۆغان و ئال سانی بۆ شوێنی خۆیان لە ڕێوڕەسمەکەدا، ٢١ تۆپ تەقێندرا و سرودە نیشتمانییەکان لێدران.
دواتر ئال سانی سڵاوی لە پاسەوانان کرد، لە ڕێوڕەسمەکەدا ئەو ئاڵا و سەربازانە بەشداربوون کە نوێنەرایەتی ئەو ١٦ دەوڵەتە تورکە دەکەن کە لە مێژوودا دامەزراون.
سەرکۆمار ئەردۆغان و میری قەتەر ئال سانی، لە پاش ناساندنی شاندەکان لەبەردەم ئاڵاکانی تورکیا و قەتەردا تەوقەیان کرد و، وێنەیان گرت.
پاشان سەرکۆمار ئەردۆغان و ئال سانی دەستیان بە کۆبوونەوەی دووقۆڵی کرد.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن