سەرکۆمار ئەردۆغان: "ھەوڵدەدەین ببین بە ئەندامی ھەمیشەیی لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی"
سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ڕایگەیاند: "تا ئێستا، ھیچ ئامانجێک لەبارەی بە ئەندامبوونی ھەمیشەیی تورکیا لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بەدی نەھاتووە".
Ankara
ئیستانبوڵ ــ AA
سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی ھەوڵ دەدەات ببێت بە ئەندامی ھەمیشەیی لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان.
سەرکۆمار ئەردۆغان دوای ئەنجامدانی نوێژی ھەینی لە شاری ئیستانبوڵ، لەبارەی بە ئەندامبوونی ھەمیشەیی تورکیا لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، بۆ رۆژنامەوانان دوا.
ئەردۆغان ڕایگەیاند کە تورکیا ھەوڵ دەدەات ببێت بە ئەندامی ھەمیشەیی لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی.
گوتیشی: "تا ئێستا، ھیچ ئامانجێک لەبارەی بە ئەندامبوونی ھەمیشەیی تورکیا لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بەدی نەھاتووە".
ھەروەھا سەرکۆمار ئەردۆغان ئاماژەی بەوەدا، ئەو وڵاتانەی کە ئەندامی ھەمیشەیین لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، ھیچ نیازێکیان نییە کورسیەکی ھەمیشەیی لە ئەنجوومەنەکە بە تورکیا ببەخشن.