جيهان, تەندروستی, کۆڤید- ١٩

تەندروستیی جیهانی: "ژمارەی گیانلەدەستدانی هەفتانە بە کۆرۆنا لە مانگی ئاداری ٢٠٢٠وە تا ئێستا لە نزمترین ئاستدایە"

بەڕێوەبەری گشتیی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی، تێدرۆس ئەدهانۆم گیبریسیوس ئاشكرایكرد، حاڵەتەکانی تووشبوون بە پەتای ئاوڵەی مەیموونیش لەسەر ئاستی جیهان کەمبووەتەوە.

Ömer Faruk Yıldız  | 15.09.2022 - نوێکردنەوە : 15.09.2022
تەندروستیی جیهانی: "ژمارەی گیانلەدەستدانی هەفتانە بە کۆرۆنا لە مانگی ئاداری ٢٠٢٠وە تا ئێستا لە نزمترین ئاستدایە"

Geneve

جنێڤ-AA

رێکخراوی تەندروستیی جیهانیی بڵاویكرده‌وه‌، لە مانگی ئاداری ٢٠٢٠وە تا ئێستا گیانلەدەستدان بەهۆی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بۆ نزمترین ئاست دابەزیوە.

بەڕێوەبەری گشتیی رێکخراوی تەندروستیی جیهانیی، تێدرۆس ئەدهانۆم گیبریسیوس لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە جنێڤ هەڵسەنگاندنی بۆ پەتاکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا و ئاوڵەی مەیموون و کاریگەرییەکانی لافاو لە پاکستان لەسەر خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان کرد.

تێدرۆس ئەدهانۆم گیبریسیوس جەختی لەوە کردەوە کە لە هەفتەی رابردوودا ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا لەسەر ئاستی جیهان لە مانگی ئاداری ٢٠٢٠وە تا ئێستا، گه‌یشتووه‌ته‌ نزمترین ئاست و گوتی: "هیچ کات لە دۆخێکی وا باشدا نەبووین بۆ کۆتاییهێنان به‌ پەتاکە. کۆتاییەکەی دەبینین، بەڵام لەوێ نیین".

- دەبێت ئێستا سوود لە دەرفەتەکە ببینین

گیبریسیوس جەختی لەوە کردەوە کە لە بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنادا گەیشتوونەتە ‌هێڵی کۆتایی و گوتی: "خراپترین شت لەم دۆخەدا کە بیکەین وەستانە. دەبێت خێراتر هەنگاو بنێین و هێڵی کۆتایی ببڕین. ئەگەر ئێستا ئەم هەلە نەقۆزینەوە ئەوە رێگا بۆ جۆری نوێی ڤایرۆسەکە، گیانلەدەستدان و مەترسی زیاتر دەکەینەوە".

بەڕێوەبەری گشتیی رێکخراوی تەندروستیی جیهانیی بانگەوازی بۆ وڵاتانی ئەندامی رێکخراوه‌كه‌ نوێ کردەوە کە هاووڵاتییانی گرووپی ژێر مەترسی بە تەواوەتی بکوتن و ئامانجی کوتانی لە سەدا ٧٠ی دانیشتووان بپێکن.

ئاماژەی بەوەش کرد کە لەگەڵ ڤایرۆسی کۆرۆنادا پەتای ئاوڵەی مەیموونیش لەسەر ئاستی جیهان دابەزینی تۆمار کردووە و رایگه‌یاند: "هەروەکو ڤایرۆسی کۆرۆنا لە بەرەنگاربوونەوەی ئاوڵەی مەیموونیشدا نابێت لەسەر ئاسوودەیی رابێین و بەرگرییمان دابەزێنین. دەبێت سەرجەم وڵات و کۆمەڵگاکان بەردەوامی بەوە بدەن کە تاکو ئێستا ئەنجامیان داوە".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın