سعوودیه سنوورداركردنه‌كانی سه‌رده‌می كۆرۆنا له وه‌رزی ئه‌مساڵی حه‌جدا جێبه‌جێ ناكات
سعوودیه بڵاویكرده‌وه ئه‌مساڵ سنوورداركردنی ته‌مه‌ن و ژماره‌ی حاجییان په‌یڕه‌و ناكرێت كه له سه‌رده‌می بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنادا جێبه‌جێ ده‌كرا.

Suudi Arabistan
ئیستانبوڵ-AA
سعوودیه بڵاویكرده‌وه ئه‌مساڵ سنوورداركردنی ته‌مه‌ن و ژماره‌ی حاجییان په‌یڕه‌و ناكرێت كه له سه‌رده‌می بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنادا جێبه‌جێ ده‌كرا.
وەزیری حەج و عومرەی سعوودیە، تۆفیق ره‌بیعه لەمیانی کردنەوەی پێشانگای "ئێكسپۆ- حەج ٢٠٢٣" گوتارێكی پێشكه‌شكرد کە لە شاری جیددە بە ناونیشانی "کوالیتی و رکابەری لە خزمەتکردنی میوانانی رەحمان: روانگه‌ی ئاینده" به‌ڕێوه‌چوو.
تۆفیق ره‌بیعه وێڕای ئاماژەدان بەوەی کە ئەمساڵ هیچ سنووردارکردنێکی تەمەن بەسەر حاجیاندا جێبه‌جێناكرێت و ژمارەشیان هاوشێوه‌ی ژمارەی به‌ر له بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا دەبێت، بڕیارەکەی بە "مزگێنی" ناوبرد.
سعوودیە لەدوای ساڵی ٢٠٢٠ەوە، كه په‌تای كۆرۆنا سه‌ریهه‌ڵدا، سنووردارکردنی تەمەن و ژمارەی بەسەر حاجییاندا سەپاند.
هه‌ربۆیه ژمارەی حاجییان كه لە ساڵی ٢٠١٩دا گەیشتبوویە ٢ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار کەس، لە ساڵی ٢٠٢٠دا بووە ١٠ هەزار، لە ساڵی ٢٠٢١دا بووه ٦٠ هەزار و لە ساڵی ٢٠٢٢دا بووه ٨٩٩ هەزار و ٣٥٣ حاجی كه ٧٧٩ هەزار و ٩١٩ کەسیان خەڵکی دەرەوەی سعوودیە بوون.
پێشانگا و کۆنفرانسی ئێكسپۆ-حەج ٢٠٢٣، کە بە سەرپەرشتی راوێژکاری هه‌ردوو حه‌ره‌می پیرۆز و میری مەککە، شازادە خالید فەیسەڵ رێکخراوه، تا ١٢ی كانوونی دووه‌م بەردەوام دەبێت.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن