جيهان, تەندروستی, کۆڤید- ١٩

مەرجی وەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆنا بە شێوەی زۆرەملێ بۆ سەربازانی ئەمریکا هەڵگیرا

Salih Okuroğlu  | 11.01.2023 - نوێکردنەوە : 12.01.2023
مەرجی وەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆنا بە شێوەی زۆرەملێ بۆ سەربازانی ئەمریکا هەڵگیرا

Washington DC

ئەنقەرە – AA

وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا لە سەرتاسەری ئەمریکا مەرجی وەرگرتنی ڤاکسینی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێی بە شێوەی زۆرەملێ بۆ سەربازانی ئەمریکا هەڵگرت.

وەزارەتی بەرگری لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە دا کە وەزیری بەرگری، ڵۆید ئۆستن دوێنێ واژووی لەسەر راگەیەندراوی پەیوەندیدار بە هەڵگرتنی مەرجی وەرگرتنی ڤاکسین لەلایەن سەربازانەوە کردووە.

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بە گوتەکانی ئۆستن دراوە و باس لەوەیش کراوە کە بەم پێیە بڕیاری جۆراوجۆر دەدرێت وەک جێگیرکردن، گواستنەوە و چالاکی دیکەی سەربازی ئەو سەربازانەی ڤاکسینیان وەرنەگرتووە.

ئۆستن ئاماژەی بەوەیش داوە کە بەردەوام دەبێت لە هاندانی سەربازان بۆ وەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆنا.

ڵۆید ئۆستن بە تیشک خستنە سەر ئەوەی کە بەم جۆرە ئامادەکارییە پیشەییەکانی سەربازان زیاتر دەبێت و سەرنجیشی خستووەتە سەر ئەوەی کە فەرماندەکان دەتوانن لە دۆخی تایبەتدا وەرگرتنی ڤاکسین بە شێوەی زۆرەملێ بۆ سەربازان بکەن بە مەرج.

وەزیری بەرگری ئەمریکا باسی لەوە کردووە کە وەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆنا تەندروستی سەربازان دەپارێزێت.

کۆنگرێسی ئەمریکا لای خۆیەوە مەرجی لابردنی وەرگرتنی ڤاکسینی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێی بە شێوەی زۆرەملێ پەسەند کرد.

کۆمارییەکان پێیانوایە مەرجی وەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆنا چوونی هاووڵاتییانی ئەمریکای بۆ ریزەکانی سوپا کەم کردووەتەوە، بۆیە ئەم بڕیارە وەک سەرکەوتنێکی کۆمارییەکان لێک دەدرێتەوە.

وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا لە تەمووزی ٢٠٢١ لە راگەیەندراوێکدا وەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆنای کرد بە مەرج بۆ تەواوی کارمەندانی و ئەوانەیش کە ڤاکسینیان وەرنەگرتووە ناچار کرد بەوەی پشکنینی کۆرۆنا ئەنجام بدەن.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın