تەندروستی

وەزیری تەندروستی بوونی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێم رەتدەکاتەوە

وەزیری تەندروستی لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان، سامان بەرزنجی رایگەیاند کە ھیچ حالەتێکی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێم تۆمار نەکراوە.

Heman Husseın Yaseen  | 30.01.2020 - نوێکردنەوە : 01.02.2020
وەزیری تەندروستی بوونی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێم رەتدەکاتەوە

Arbil

هەولێر - AA

وەزیری تەندروستی لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان، سامان بەرزنجی رایگەیاند کە ھیچ حالەتێکی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێم تۆمار نەکراوە.

سامان بەرزنجی لە تویتێکدا رایگەیاندووە کە ھاووڵاتییان و گەشتیاران دڵنیا دەکەنەوە کەوا ھیچ حالەتێکی ڤایڕۆسی کۆرۆنا (٢٠١٩-nCoV) لە ھەرێمی کوردستان بوونی نییە.

وەزیری تەندروستی لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەروەها رایگەیاندووە " کەس ناتوانێت بوونی ئەم نەخۆشیە پشت راست بکاتەوە جگە لە رێکخراوی تەندروستی جیھانی WHO و وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی ھەرێمی گوردستان نەبێت".

قسەکانی وەزیری تەندروست حکوومەتی هەریمی کوردستان لە وەڵامی تویتێکی بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی تەندروستی ئێران، کیانوش جەهانپورە، لە رۆژی رابردوو هۆشداری ئەوەی دابوو کە ڤایرۆسی کرۆنا لە سنورەکانی ئێران نزیک بۆتەوە و لە هەریەکە لە ئیمارات و هەرێمی کوردستان و نیشانەکانی کە سعوودیە بینراوە.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın