جيهان, تەندروستی

گوتەبێژی تەندروستی جیهانی: "هەرگیز هاوشێوەی غەززە شایەتی لەناوبردنی پلانداڕێژراوی سیستەمی تەندروستی نەبووین"

گوتەبێژی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی مارگارێت هریس لە لێداونێکدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو: "بە درێژایی تەمەنی ئیشکردنم لەو ڕێکخراوەیە، شایەتی دۆخێکی لەو شێوەیە نەبووم کە بە شێوەیەکی پلانداڕێژراو هەوڵی تێکدانی سیستەمی تەندروستی ناوچەیەک بدرێت".

Muhammet İkbal Arslan  | 07.10.2024 - نوێکردنەوە : 07.10.2024
گوتەبێژی تەندروستی جیهانی: "هەرگیز هاوشێوەی غەززە شایەتی لەناوبردنی پلانداڕێژراوی سیستەمی تەندروستی نەبووین"

Geneve

جنیڤ - AA

گوتەبێژی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی مارگارێت هریس ڕایگەیاند: "هەرگیز هاوشێوەی غەززە شایەتی لەناوبردنی پلانداڕێژراوی سیستەمی تەندروستی نەبووین".

هریس لە لێداونێکدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو باسی لەوە کرد کە بە درێژایی تەمەنی ئیشکردنی لەو ڕێکخراوەیە، شایەتی دۆخێکی لەو شێوەیە نەبووە کە بە شێوەیەکی پلانداڕێژراو هەوڵی تێکدانی سیستەمی تەندروستی ناوچەیەک بدرێت.

مارگارێت هریس وێرای ئاماژەدان بەوەی کە لە ساڵی ڕابردوودا بە بێ پچڕان شایەتی هێرشەکانی بێ بەزەییانە و پلانداڕێژراو بۆ سەر کەرتی تەندروستی لە غەززە بوون، گوتی: "سیستەمی تەندروستی بە تەواوی وێران کراوە. بنکە تەندروستییەکان لە غەززە بە هۆی ئەو زیانانەی بەریان کەوتووە، وێران بوون. هەموو بنکەکان و باڵەخانەکان زیانیان بەر کەوتووە. هیچ نەخۆشخانە و یان بنکەیەکی تەندروستی نەماوە کە زیانی بەر نەکەوتبێت".

گوتەبێژی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی جەختی لەوەش کردەوە کە نەخۆشخانەکان لە دابینکردنی سووتەمنی تووشی کێشە بوون و ناوەندی پزیشکییەکان بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاییەکان تووشی گرفت بوون.

هریس وێڕای ئاماژەدان بەوە کە کەلوپەل و پێداویستییەکانی تەندروستی لە غەززە نەماون، گوتی: "هەموو پێداویستییەکانی تەندروستی لە غەززە تەواو بوون. ناردنی ئەو پێداویستییانە بۆ غەززە زۆر کێشەیە. نەک هەر بۆ غەززە، بەڵکو ناردنیان بۆ ناوەندە پزیشکییەکانیش کە هەمووی وێران بوون، دژوارە. غەززە ناوچەیەکی مەترسیدارە".

وەبیریشی هێنایەوە کە لە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە سەدان کارمەندی تەندروستی کە تەنیا بۆ فریاکەوتن و یارمەتیدانی خەڵک لەوێ بوون و لایەنێک نەبوون لە جەنگەکە، کوژراون.

گوتەبێژی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی مارگارێت هریس ڕاشیگەیاند، "پێشتر ئەو تێکدانە پلانداڕێژراوەم نەبینیبوو. ئەوە کاتێک ڕووی دا کە ئێمە بە ئاشکرا گوتمان، وێرانکردنی نەخۆشخانەکان قبوڵکراو نییە و نەخۆشخانە و ناوەندە پزیشکییەکان نابێ بکرێنە ئامانج. من پێشتر شتی وام نەبینیبوو. هاوکارەکانیشم شتی وایان نەبینیوە. تەنیا هۆکاری مانەوە هەندێک خزمەتگوزاری تەندروستی لە غەززە، ئیرادەی کارەمەندانی تەندروستییە بۆ بەردەوامیدان بە ئەرکەکانیان".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın