جيهان

ئاوارە لوبنانییەکان ڕوو لەو ناوچانەی سووریا دەکەن کە چۆڵکراون

چەند سەرچاوەیەک: "ئەو لوبنانیانەی کە بەھۆی ھێرشەکانی سوپای ئیسرائیلەوە ئاوارەبوون، چوونەتە ناو سووریاوە و ڕوویان لەو گەڕەکانە کردووە کە پێشتر لەلایەن ڕژێمی ئەسەدەوە بۆردومان کراون و دانیشتووانەکانیان چۆڵیان کردووە، بەتایبەتی گەڕەکەکانی شاری حمس".

Eşref Musa, Ömer Koparan  | 28.09.2024 - نوێکردنەوە : 28.09.2024
ئاوارە لوبنانییەکان ڕوو لەو ناوچانەی سووریا دەکەن کە چۆڵکراون Lübnan'dan kaçan binlerce kişi, Suriye'de Esed rejiminin boşalttığı şehirlere geliyor

Syria

دیمەشق ــ AA

بەھەزاران ئاوارەی لوبنانی بەھۆی ھێرشەکانی ئەم دواییانەی سوپای ئیسرائیلەوە ھەڵاتوون، وەک ئاوارە ڕوویان لەو ناوچانەی سووریا کردووە کە پێشتر لەلایەن ڕژێمی بەشار بۆردومان کراون.

لەنێو ئەو لوبنانییانەی کە وەک ئاوارە ڕوویان لە سووریا کردووە، ژمارەیەک ئەندامی حزبوڵڵاش ھەیە.

چەند سەرچاوەیەکی خۆجێیی بە ئاژانسی ئانادۆڵویان ڕایانگەیاند، ئەو لوبنانیانەی کە بەھۆی ھێرشەکانی سوپای ئیسرائیلەوە ئاوارەبوون، چوونەتە ناو سووریاوە و ڕوویان لەو ناوچانە کردووە کە پێشتر لەلایەن ڕژێمی بەشار ئەسەدەوە بۆردومان کراون و دانیشتووانەکانیان چۆڵیان کردووە، بەتایبەتی گەڕەکەکانی شاری حمس".

سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوەدا کە ئاوارە لوبنانییەکان چوونەتە ناو گەڕەکەکانی سەبیل و عەباسییە لە شاری حمس و گوندەکانی قوسیر و تەل کەلەخ و "وادی ئێران" کە ھەموویان ئەو گەڕەکانەن کە پێشتر لەلایەن ڕژێمی سووریاوە بۆردومان کراون و دانیشتووانیان چۆڵیان کردووە.

ھەروەھا بەشیک لە ئاوارە لوبنانییەکان ڕوویان لە گەڕەکەکانی توافرە، باشوورە، ئەبو فیدا و سەندیانە لە شاری حەما کردووە.

ھەر بەو هۆیەوە بەشێک لە لوبنانییەکانی دیکە وەک ئاوارە ڕوویان لە گەڕەکەکانی سەیدە زەینەب، حوسەینییە، حوجیرە و زاھیرای کۆن، قەزاز و زەینولعابدین و جورە لە شاری دیمەشق کردووە.

لە ڕۆژی ٢٣ی ئەم مانگەوە سوپای ئیسرائیل دەستی بە ئەنجامدانی ھێرشی ئاسمانی بۆ سەر لوبنان کردووە کە تا ئێستا بەردەوامن.

لە ئاکامی ھێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان تا ئێستا، ٧٢٦ کەس کوژراون و دوو ھەزار و ١٧٣ دیکەش برینداربوون، ھەروەھا ٨٦ ھەزار و ٦٠٠ دیکەش ئاوارەبوون.

لە ٨ ی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣وە، گرووپە چەکدارەکان لە لوبنان و فەڵەستین، بەتایبەتی حزبوڵڵا، ڕۆژانە لەگەڵ سوپای ئیسرائیل یەکتر بۆردومان دەکەن کە تا ئێستا سەدان کەس کوژراون و بریندار بوون کە زۆربەیان چەکداری حزبوڵڵان.

ئەو گرووپە چەکدارانە داوا دەکەن کۆتایی بەو شەڕە بھێندریت کە سوپای ئیسرائیل لە ٧ی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣وە بە پاڵپشتی ئەمریکا بۆسەر کەرتی غەززە ئەنجامی دەدات کە لە ئاکامدا تا ئێستا، زیاتر لە ١٧٣ ھەزار کەس کوژراون و برینداربوون، ھەروەھا زیاتر لە ١٠ ھەزار کەسی دیکەش بێ سەروشوێنن.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın