جيهان

ئیسرائیل دەروازەی ڕەفەح-ی بە ڕووی نەخۆش و بریندارانی دانیشتووی غەززە داخست

دەروازەی ڕەفەح لە دیوی فەڵەستینییەوە، لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە بە ڕووی نەخۆش و بریندارانی دانیشتووی کەرتی غەززە، داخرا.

Abdel Ra'ouf D. A. R. Arnaout  | 18.03.2025 - نوێکردنەوە : 18.03.2025
ئیسرائیل دەروازەی ڕەفەح-ی بە ڕووی نەخۆش و بریندارانی دانیشتووی غەززە داخست

Quds

قودس ــ AA

میدیاکانی ئیسرائیل بڵاویان کردەوە کە سوپای ئیسرائیل دەروازەی ڕەفەح-ی لە دیوی فەڵەستینییەوە، بە ڕووی نەخۆش و بریندارانی دانیشتووی کەرتی غەززە، داخستووە.

میدیای فەرمی ئیسرائیل "KAN" بڵاوی کردەوە کە ئیسرائیل کارمەندانی دەروازەی ڕەفەح-ی لە دیوی فەڵەستین ئاگادارکردووەتەوە کە لە بەیانی ئەمڕۆ سێشەممەووە، دەروازەکە داخراوە.

ڕاشیگەیاندووە کە نێردەی یەکێتیی ئەورووپا لە بڕیاری داخستنی دەروازەی ڕەفەح، ئاگادارکراوەتەوە.

باسی لەوەش کرد کە لە ماوەکانی ڕابردوو، دەروازەی ڕەفەح لە چوارچێوەی قۆناغی یەکەمی ڕێککەوتنی ئاگربەست لە غەززە و ئاڵوگۆڕی دیلەکان کرابوویەوە، بەڵام ئێستا دووبارە دەروازەکە دخراوەتەوە.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، سوپای ئیسرائیل دەستدرێژییەکانی بۆ سەر کەرتی غەززە دەست پێ کردەوە، بەوەش ڕێککەوتنی ئاگربەست لە غەززە کۆتایی پێ ھات.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın