جيهان

ئیسرائیل سیستەمی فڕۆکەخانەی بەیروت'ی هەک کردووە و هەڕەشەی لێدانی فڕۆکە ئێرانییەکان دەکات

Mahmut Geldi, Wassim Samih Seifeddine  | 28.09.2024 - نوێکردنەوە : 28.09.2024
ئیسرائیل سیستەمی فڕۆکەخانەی بەیروت'ی هەک کردووە و هەڕەشەی لێدانی فڕۆکە ئێرانییەکان دەکات

Beyrut

بەیروت - AA

ئیسرائیل سیستەمی فڕۆکەخانەی ڕەفیق حەریری کە تاکە فڕۆکەخانەی بەیروت'ی پایتەختی لوبنانی هەک کردووە و هەڕەشە لێدانی هەر چەشنە فڕۆکەیەکی مەدەنی ئێرانی دەکات کە لە فڕۆکەخانەکەدا بنیشێتەوە.

بەرپرسێک لە وەزارەتی گەیاندنی لوبنان بە ئاژانسی ئانادۆڵوی ڕاگەیاندووە، گەیشتنی هەرچەشنە چەک و تەقەمەنییەک لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی ڕەفیق حەریری بۆ حزبوڵڵا، دوورە لە ڕاستییەوە.

ئەو بەرپرسە لوبنانییە وێڕای ئاماژەکردن بەوە کە تاکە دەسەڵاتداری فڕۆکەخانەکە کە ڕێگە بە نیشتنەوە و هەستانی فڕۆکەکان دەکات، پێویستە دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی لوبنان بێت، جەختی لەوە کردەوە کە سوپای ئیسرائیل سیستەمی فڕۆکەخانەکەی هەک کردووە و هەڕەشەی ئەوە دەکات کە هەرچەشنە فڕۆکەیەکی مەدەنی ئێرانی بگاتە فڕۆکەخانەکە، بۆردومانی دەکات.

جەختی لەوەش کردووەتەوە کە بە هۆی ئەم دۆخەوە فڕۆکەیەکی نەفەرهەڵگری ئێرانی بە سەرنشینەکانییەوە کە بەرەو لوبنان بەڕێوە بووە، گەڕێندراوەتەوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın