جيهان

ئەمریکا: "پێشوەچوون لە گفتوگۆکانی کۆتاییهێنان بە شەڕ و پێکدادانەکانی ئیسرائیل-لوبنان بەدەستهاتووە"

Murat Karadağ  | 01.11.2024 - نوێکردنەوە : 04.11.2024
ئەمریکا: "پێشوەچوون لە گفتوگۆکانی کۆتاییهێنان بە شەڕ و پێکدادانەکانی ئیسرائیل-لوبنان بەدەستهاتووە"

Ankara

واشنتۆن - AA

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ئەنتۆنی بلینکن بڵاویکردەوە کە لەو گفتوگۆیانەی ئاگربەستدا کە لەسەر بنەمای بڕیاری ١٧٠١ی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیی لەنێوان لوبنان و ئیسرائیل بەڕێوەدەچن، پێشوەچوون تۆمارکراوە.

لە میانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییدا، بلینکن ئاماژەی بەوە کرد کە کارێکی چڕ دەکرێت بەئامانجی جێبەجێ کردنی بڕیاری ژمارە ١٧٠١ی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیی.

بلینکن باسی لەوە کرد پێشوەچوونی باش بەدەستهاتووە لە نێوان ئیسرائیل و لوبناندا لە گەیشتن بە ئاگربەست لەسەر بنەمای ئەم بڕیارەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیی و، ڕایگەیاند: "هێشتا کاری زۆر هەیە ئەنجامیان بدەین، بەڵام گەیشتن بە چارەسەرێکی دیپلۆماسیی بە ئاگربەستیشەوە ئەو کارە پێویستەیە کە دەبێت بکرێت".

هەروەها بلینکن ئاماژەی بەوە کرد کە هێوربوونەوە لە دۆخی مرۆیی لە غەززە ڕوویداوە، بەڵام بەپێی پێویست نییە، چونکە بەهێندەى چوونە ژوورەوەی بارهەڵگرەکانی هاوکاری دابەشکردنیشی گرنگە.

ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ بڵاویکردەوە کە شاندێکی ئەمریکا لەسەر ڕەشنووسی ئەو ڕێککەوتنەی بۆ ڕاگرتنی شەڕ و پێکدادانەکانی نێوان ئیسرائیل و لوبنان ئامادەکراوە کردووە لەگەڵ بەرپرسانی ئیسرائیل کۆبووەتەوە.

ڕۆژنامەکە ئەوەیشی بڵاوکردەوە کە لە ڕەشنووسی ڕێککەوتنەکەدا پێشنیار کراوە ئیسرائیل ٦٠ ڕۆژی دیکە درێژە بە هێرشەکانی سەر لوبنان بدات بەمەبەستی لەناوبردنی ئەو هەڕەشانەی لەسەری هەیە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın