جيهان

بڕیاری داخستنی حه‌وت مزگه‌وت له‌ نه‌مسا

- راوێژکاری نه‌مسا، سباستیان کورتس'' بڕیاریان داوه‌ به‌ داخستنی حه‌وت مزگه‌وتی نێو وڵاته‌كه‌یان و دیپۆرتكردنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆر گوتاربێژ كه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌وه‌ هاوكاریی دارایی ده‌كران.

Aşkın Kıyağan, Muhammet Ali Kemal  | 08.06.2018 - نوێکردنەوە : 09.06.2018
بڕیاری داخستنی حه‌وت مزگه‌وت له‌ نه‌مسا

Burgenland

ڤیه‌ننا - AA

راوێژکاری نه‌مسا، سباستیان کورتس ئاشكرایكرد له‌ چوارچێوه‌ی ''به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئیسلامی سیاسییدا'' بڕیاریان داوه‌ به‌ داخستنی حه‌وت مزگه‌وتی نێو وڵاته‌كه‌یان ودیپۆرتكردنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆر گوتاربێژ كه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌وه‌ هاوكاریی دارایی ده‌كران.

سباستیان كورز له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له‌ سه‌رۆكی پارتی توندئاژۆی راستڕه‌و و جێگری سه‌رۆكوه‌زیران، هاینز كریسچن ستراچێ، وه‌زیری یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، گێرنۆت بلومل و وه‌زیری ناوخۆ، هێربه‌رت كیكڵ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیی سازكرد و ئه‌و بڕیارانه‌ی ئاشكراكرد كه‌ له‌ چوارچێوه‌ی ''به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئیسلامی سیاسییدا'' دراون.

کورتس تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ی له‌ لایه‌ن فه‌رمانگه‌ی كولتوور و وه‌زاره‌تی ناوخۆوه‌ سه‌باره‌ت به‌ مزگه‌وت و ده‌سته‌كان ئه‌نجامدراوه‌، به‌ ئه‌نجام گه‌یشتووه‌ و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا قه‌ده‌غه‌ی ئه‌نجامدانی چالاكی خراوه‌ته‌ سه‌ر حه‌وت مزگه‌وت و ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ گوتاربێژ به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌وه‌ هاوكاریی داراییان پێشكه‌ش ده‌كرێت، دیپۆرت ده‌كرێنه‌وه‌.

لای خۆشییه‌وه‌ وه‌زیری یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، گێرنۆت بلومل، كه‌ فه‌رمانگه‌ی كولتوور سه‌ربه‌ وه‌زاره‌ته‌كه‌یه‌تی، باسی له‌وه‌كرد له‌و حه‌وت مزگه‌وته‌ی بڕیاری راگرتنی چالاكییه‌كانیان دراوه‌، شه‌شیان خاوه‌نی جیهانبینیی سه‌له‌فین و سه‌ربه‌ ده‌سته‌ی كولتووری عه‌ره‌بین، له‌و مزگه‌وتانه‌دا بیری توندڕه‌ویی بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ بۆیه‌، بڕیاری داخستنیان داوه‌.

بلومل ئاشكراشیكرد مزگه‌وتێكی توركه‌كان به‌هۆی ئه‌وه‌ی بیری نه‌ته‌وه‌په‌رستیی توركی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و به‌ بێ مۆڵه‌تی كۆمه‌ڵه‌ی ئیسلامیی نه‌مسا، كه‌ نوێنه‌رایه‌تی موسڵمانانی وڵاته‌كه‌ ده‌كات، چالاكی ئه‌نجامداوه‌، داخراوه‌.

هاوكات وه‌زیری ناوخۆی نه‌مسا، هێربه‌رت كیكڵ ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد له‌ "یاسای ئیسلام"دا كه‌ له‌ ساڵی ٢٠١٥دا ده‌ركراوه‌، ئه‌وه‌ قه‌ده‌غه‌ كراوه‌ كه‌ گوتاربێژەكانی نه‌مسا، له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌وه‌ مووچه‌یان بۆ بێت و تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پێشكه‌شكردنی هاوكاریی دارایی به‌ گوتاربێژەكان له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌وه‌، كارێكی نایاساییه‌ و ئه‌م دۆخه‌ له‌گه‌ڵ یاسای كۆچبه‌راندا نایه‌ته‌وه‌ یه‌ك و ئه‌و گوتاربێژانەی له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌وه‌ مووچه‌ وه‌رده‌گرن، مۆڵه‌تی نیشته‌جێبوونه‌كانیان هه‌ڵده‌وه‌شێنرێته‌وه‌ و ئه‌و كه‌سانه‌شیان كه‌ داواكارییان بۆ درێژكردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی نیشته‌جێبوون پێشكه‌شكردووه‌، داواكارییه‌كانیان ره‌تده‌كرێته‌وه‌.

كیكڵ ئاشكرایكرد پرۆسه‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی نیشته‌جێبوونی نزیكه‌ی ٦٠ گوتاربێژی به‌هۆی ئه‌وه‌ی مووچه‌یان له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات وه‌رگرتووه‌، ده‌ستیپێكردووه‌.

باسی له‌وه‌شكرد كه‌ له‌و ١١ گوتاربێژانەی كه‌ داواكارییان بۆ درێژكردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی نیشته‌جێبوونیان پێشكه‌شكردووه‌، دووانیان ڤیزه‌كانیان هه‌ڵوه‌شێنراوه‌ته‌وه‌ و كاره‌كانی نۆ وتارخوێنه‌كه‌ی دیكه‌ درێژه‌ی هه‌یه‌.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın