جيهان, archive, archive, رۆژەڤي وەرزش

بەرشەلۆنە كلاسیكۆی بردەوە

شەوی رابردوو لە یاری كلاسیكۆدا ھەردوو یانەی بەرشلۆنە و ریال مەدرید لە یاریگەی نیۆ كامپ بەیەك گەیشتن و یارییەكە بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك بۆ یانەی بەرشلۆنە كۆتایی پێھات.

23.03.2015 - نوێکردنەوە : 23.03.2015
بەرشەلۆنە كلاسیكۆی بردەوە

مەدرید

 

لە 28مین ھەفتەی یارییەكانی خولی لالیگەی ئیسپانیادا شەوی رابردوو یاری كلاسیكۆ بەڕێوەچوو یانەی بەرشەلۆنە بە دوو گۆڵ بەرامبەر بەگۆڵیك یارییەكەی بردەوە.

یاری كلاسیكۆ ھەر وەك لە زۆربەی وڵاتانی جیھان بە جۆشوخروشەوە سەیری دەكرێت بە ھەمان شێوە شەوی رابردوو لە ھەرێمی كوردستانیش پڕبینەرتیرن یاری بووە و زۆربەی كافتریا و شەقامە گشتییەكان پڕبوون لە ھاندەری ھەردوو یانەكە.

لە یارییەكەی شەوی رابردوو ھەر دوو یانە ھەلی یەكجار زۆریان لە دەست دا، یانەی ریال مەدرید سەرەتا مەترسی بۆ سەر یانەی بەرشەلۆنە دروست كرد، لە خولەكی 12 لێدانێكی كرسیتیانۆ رۆناڵدۆ لە ستوون گراوە. لە خولەكی 19 دا یاریزان ماتیۆ بە لێدانی سەر گۆڵی یەكەمی بۆ یانەی بەرشەلۆنە تۆماركرد.

سەرەڕای فشاری ھاندەرانی یانەی بەرشلۆنە بەڵام یانەی ریال مەدرید بەردەوام بوو لەسەر دروست كردنی مەترسی لەسەر گۆڵی بەرشەلۆنە، فشارەكانی ریال لە خولەكی 31 ئەنجامی لێ كەوتەوە، لە پاسێكی جوانی بنزیما، رۆناڵدۆ توانی گۆڵی یەكسان بوون بۆ یانەكەی تۆمار بكات. گێمی یەكەمی یارییەكە بە گۆڵیك بۆ ھەردوولا كۆتایی پێھات.

لەگەڵ دەستپێكردنەوەی گێمی دووەم ھەردوو یانە فشارەكانیان بۆ سەر یەكتری زیاتركرد یانەی بەرشەلۆنە بە پاسی درێژ دەیویست كاریگەر بێت لەسەر گۆڵی یانەی ریال مەدرید.

لە خولەكی 55 یارییەكەدا دانی ئەلڤێز لە ھێلی بەرگرییەوە پاسێكی دووری ھەڵدایە پێش یاریزان لویس سوارێز، یاریزانە ھێرشبەرەكە سەرەڕای ئەوەی كە دوو یاریزانی بەرگریكاری ریال رووبەڕووی بوونەوە بەڵام ئەو توانی لێدانێك ئاراستەی گۆڵ بكات ھیچ كام لە بەرگریكارەكان و گۆڵپارێزەكە نەتوانن بیگەڕێننەوە.

بەرشەلۆنە بە گۆڵێك پێشكەوت و یارییەكەی خستە ژێر كۆنترۆڵی خۆی، یاریزانانی بەرشەلۆنە چەندین جار مەترسییان لەسەر گۆڵی ریال دورست كرد. یاریزانانی بەرشە سێ ھەلی سەد لە سەدیان لە دەست دا. یارییەكە بە دوو گۆڵ بەرانبەر بە گۆڵێك كۆتایی پێھات. 

لە دوای ئەو یارییە یانەی بەرشەلۆنە كۆی خاڵەكانی بۆ 68 بەرزكردووە و ئێستا لە پێشەنگی خولەكەدایە ھاوكات یانەی ریال مەدرید لە 64 خاڵ مایەوە و ئەویش دووەمی لالیگەیە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın