جيهان

بەیروت بە درێژایی شەوی ڕابردوو لە ژێر بۆردومان ئیسرائیل دابوو

Mustafa M. M. Haboush, Ömer Erdem  | 28.09.2024 - نوێکردنەوە : 28.09.2024
بەیروت بە درێژایی شەوی ڕابردوو لە ژێر بۆردومان ئیسرائیل دابوو

Lebanon

بەیروت - AA

بە درێژایی شەوی ڕابردوو، سوپای ئیسرائیل بەیروت'ی پایتەختی لوبنانی کردە ئامانج و بە زیاتر لە ٤٠ مووشەک ناوچە جیاجیاکانی بۆردومان کرد.

فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای ئیسرائیل شەوی ڕابردوو چەند باڵەخانەیەکیان لە ناوچەی زاحییە باشووری بەیروت کە بە قەڵای چەکدارانی حزبوڵڵا دەناسرێت، بۆردومان کرد.

بە هۆی بوردومانی ئیسرائیلەوە دووکەڵێکی ڕەش باڵ بەسەر پایتەختدا کێشا و جێ جێ ئاگر دەبیندرا و شوێنی بۆردومانەکانیش بە تەواوی خاپوور کرا.

هاوکات سوپای ئیسرائیل شاری سوور لە باشوور و ناوچەی بیقاعی لە ڕۆهەڵاتی لوبنان کردە ئامانج و پێگەکانی حزبوڵڵای بۆردومان کرد.

تا ئیستا ئامارێکی ڕاستەقینە کە ژمارەی کوژراو و بریندارانی هێرشەکانی شەوی ڕابردووی ئیسرائیل لەبەردەست نییە.

بەرپرسانی لوبنان ڕایانگەیاندووە کە بە هۆی هێرشەکانی ئەم دوایانەی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان ٧٨٣ کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە ١٥٠ هەزار کەسیش ئاوارە بوون.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın