سياسەت, جيهان

ترەمپ سیناتۆری کۆماریی مارکۆ روبیۆ بۆ پۆستی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەستنیشان کرد

سەرۆکی ھەڵبژێردراوی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ سیناتۆری پارتی کۆماریی لە ویلایەتی فلۆریدا، مارکۆ روبیۆ بۆ پۆستی وەزیری دەرەوە دەستنیشان کرد.

Hakan Çopur, Mahmut Nabi  | 14.11.2024 - نوێکردنەوە : 15.11.2024
ترەمپ سیناتۆری کۆماریی مارکۆ روبیۆ بۆ پۆستی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەستنیشان کرد

Washington DC

واشنتۆن ــ AA

سەرۆکی ھەڵبژێردراوی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند کە سیناتۆری پارتی کۆماریی لە ویلایەتی فلۆریدا، مارکۆ روبیۆ بۆ پۆستی وەزیری دەرەوە دەستنیشان کردووە.

تیمی سەرۆکی ھەڵبژێردراوی ئەمریکا لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە لە حکوومەتی نوێی ئەمریکا بەسەرۆکایەتی دۆناڵد ترەمپ، مارکۆ روبیۆ بۆ پۆستی وەزیری دەرەوە، دەستنیشان کراوە.

پێشتر میدیاکانی ئەمریکا بڵاویان کردبوویەوە کە دۆناڵد ترەمپ بە نیازە مارکۆ روبیۆ بۆ پۆستی وەزیری دەرەوە، دەستنیشان بکات.

مارکۆ روبیۆ بەوە ناسراوە کە ھەڵویستی توندی بەرامبەر بە ئێران و چین ھەیە و پاڵپشتی بەھێز لە ئیسرائیل دەکات.

ھەروەھا مارکۆ روبیۆ بە کەسێکی نزیک لە دۆناڵد ترەمپ ناسراوە، جگە لەوەش پەیوەندییەکی پتەوی لەگەڵ بەرپرسی ستافی نوێی کۆشی سپی، سوزی وایڵز-دا ھەیە.

چاوەڕاون دەکرێت، ئەگەر مارکۆ روبیۆ لە پۆستی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەست بەکار بێت، ئەوا گرژی زیاتر دەکەوێتە پەیوەندییەکانی نێوان واشنتۆن، تاران و پەکین.

مارکۆ روبیۆ بۆ بە دەستبەکاربوونی لە پۆستی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، پێویستی بە ڕەزامەندی ئەنجوومەنی پیران، ھەیە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın