جيهان

تورکیا ئیدانەی ئەو هێرشە مووشەکییەی کرد کە لە کەناراوەکانی یەمەن کرایە سەر کەشتییەکی سەربە کۆمپانیایەکی تورکیا

Muhammet Tarhan  | 21.11.2024 - نوێکردنەوە : 21.11.2024
تورکیا ئیدانەی ئەو هێرشە مووشەکییەی کرد کە لە کەناراوەکانی یەمەن کرایە سەر کەشتییەکی سەربە کۆمپانیایەکی تورکیا

Istanbul

ئیستانبوڵ - AA

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ئیدانەی ئەو هێرشە مووشەکییەی کرد کە لە کەناراوەکانی یەمەن لەلایەن حووسییەکانەوە کرایە سەر کەشتی بارھەڵگری وشکەی "ئانادۆڵو ئێس" کە ئاڵای پانامای هەڵکردبوو.

سەبارەت بەو هێرشەی لە کەناراوەکانی یەمەن کرایە سەر ئەو کەشتیە، وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: "ئیدانەی ئەو هێرشە مووشەکییەى دەکەین کە لە کەناراوەکانی یەمەن لەلایەن حووسییەکانەوە کرایە سەر کەشتی بارھەڵگری وشکەى "ئانادۆڵو ئێس"ی سەربە کۆمپانیایەکی تورکیا کە ئاڵای پانامای هەڵکردبوو".

هەروەها لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە دەستپێشخەری پێویست کراوە بۆئەوەی ڕووداوێکی هاوشێوە دووبارە نەبێتەوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın