تورکیا و میسر ھاریکارییە ھاوبەشەکانیان لە بواری غازی سروشتی و کانزاکاندا تاوتوێ کرد
وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتییەکان، ئەلپارسلان بایراکتار و وەزیری نەوت و سامانە کانزاییەکانی میسر، کەریم بەدەوی ھاریکارییە ھاوبەشەکانی نێوان ھەردوو وڵاتیان لە بواری غازی سروشتی و کانزاکاندا تاوتوێ کرد.

Ankara
ئەنقەرە ــ AA
وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتییەکانی تورکیا، ئەلپارسلان بایراکتار و وەزیری نەوت و سامانە کانزاییەکانی میسر، کەریم بەدەوی ھاریکارییە ھاوبەشەکانی نێوان ھەردوو وڵاتیان لە بواری غازی سروشتی و کانزاکاندا تاوتوێ کرد.
ئەلپارسلان بایراکتار لە ھەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ئاماژەی بەوەداوە کە لە چوارچێوەی سەردانەکەی بۆ ئەمریکا، چاوی بە وەزیری نەوت و سامانە کانزاییەکانی میسر، کەریم بەدەوی كەوت.
ڕاشیگەیاندووە کە لە دیدارەکەدا لەگەڵ کەریم بەدەوی، باسیان لە پرسەکانی ئاسایشی وزە لە ھەر دوو وڵات و ناوچەکە کردووە.
باسی لەوەش کردووە کە لە تەوەرێکی دیکەی دیدارەکەدا، گفتوگۆیان کردووە لە بارەی پتەوکردنی ھاریکارییە ھاوبەشەکانی نێوان تورکیا و میسر لە بوارەکانی غازی سروشتی و کانزاکاندا.