تیمی ئاژانسی ئانادۆڵو دیمەنی شاری شوێنەوار و دێرینی بوسرە لە باشووری سووریا گرت
تیمی ئاژانسی ئانادۆڵو دیمەنی شاری شوێنەوار و دێرینی بوسرە لە باشووری سووریا کە پێشتر لەلایەن رژێمی ڕووخاوی بەشار ئەسەد کرابوو بە بنکەیەکی سەربازیی، تۆمار كرد.

Dera
دەرعا ــ AA
تیمی ئاژانسی ئانادۆڵو دیمەنی شاری شوێنەوار و دێرینی بوسرە سەربە پارێزگای دەرعا باشووری سووریا گرت كەپێشتر لەلایەن رژێمی ڕووخاوی بەشار ئەسەدەوە، كرابوو بە بنکەیەکی سەربازی.
ھەروەھا شاری بوسرە کە لە لیستی میراتی جیھانی یونسکۆ دایە، چەندین شوێنەواری مێژوویی لەخۆدەگرێت، دیارترینیان شوێنی شانۆی ڕۆمانی، قەڵای بوسرە، پەرستگای کچی شا، کەوانەی سەرکەوتن و دەروازەکانی ھەوا و نەبەتییە.
بوسرە بەدرێژایی مێژووی خۆی، چەندین شارستانیەتی لەخۆگرتووە، وەک ئەکەدی، ئەمووری، ڕۆمانی و بیزەنتی.
شاری بوسرە یەکێک بوو لە شوێنە گرنگە گەشتیارییەکانی سووریا کە دواتر لە دوای ساڵی ٢٠١١دا، ڕژێمی ڕووخاوی بەشار ئەسەد شارەکەی کرد بە بنکەیەکی سەربازی، بۆ ئەوەی ناوچەکانی سەربە شارەکە بکاتە ئامانج.