جيهان

حووسییەكان: "ئەمریكا شەش هێرشی ئاسمانیی كردووەتە سەر باكوور و ناوەڕاستی یەمەن"

حووسییەکان ڕایانگەیاند کە فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا، شەش ھێرشیان کردووەتە سەر باکوور و ناوەڕاستی یەمەن.

Raşa Evrensel  | 22.04.2025 - نوێکردنەوە : 22.04.2025
حووسییەكان: "ئەمریكا شەش هێرشی ئاسمانیی كردووەتە سەر باكوور و ناوەڕاستی یەمەن"

Istanbul

ئیستانبوڵ ــ AA

حووسییەکان ڕایانگەیاند کە فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا، شەش ھێرشیان کردووەتە سەر سەنعای پایتەخت (باکوور) و پارێزگای مەئرەب (ناوەڕاست)ی یەمەن.

کەناڵی مەسیرە بڵاوی کردەوە کە فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا، چوار ھێرشیان کردووەتەوە سەر پارێزگای مەئرەب کە لە میانیدا ناوچەی مەجزەر-یان سەربە پارێزگاکە کردووەتە ئامانج.

ھەروەھا ڕاشیگەیاندووە کە فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا دوو ھێرشی دیکەیان کردووەتە سەر ناوچەی مەحجەر سەر پارێزگای سەنعای پایتەحت.

کەناڵەکە، وردەکاری زیاتری لەوبارەیەوە بڵاونەکردووەتەوە.

پێشتر کەناڵی مەسیرە بڵاوی کردبوویەوە کە دوێنێ دووشەممە، فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا، ٢٥ ھێرشیان کردووەتە سەر پارێزگای حودەیدە و دوو ھێرشیانيش کردووەتە سەر پارێزگای مەئرەب.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın