جيهان

دانوستانە ئەتۆمییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا لە ڕۆما بەردەوامە

- ئێران ئاماژە بەوە دەکات کە وەک ئەوەی لە ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکەی پێشتردا هەیە، لەبەرامبەر هەڵگرتنی سزاکاندا ئامادەیە بەرنامە ئەتۆمییەکەی سنووردار بکات، بەشێوەیەک ڕێگری بێت لە بەرهەمهێنانی بۆمبی ئەتۆمیی.

Ahmet Dursun  | 19.04.2025 - نوێکردنەوە : 19.04.2025
دانوستانە ئەتۆمییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا لە ڕۆما بەردەوامە

Tahran

تاران - AA

گفتوگۆ ئەتۆمییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا کە خولی یەکەمی لە عومان بەڕێوەچوو، دووهەمین خولی لە ڕۆمای پایتەختی ئیتاڵیا بەردەوامە.

کێشەکانی متمانەی بە یەکتری، خواستی ئەمریکا بۆ هێنانەناوەوەی پرسەکانی دەرەوەی ئەتۆمی بۆ ناو دانوستانەکان، داواکردنی ڕاگرتنی تەواوەتی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران و خواستی ئیسرائیل بۆ شکستپێهێنانی پرۆسەی دانوستانەکە، چەند ئەگەرێکن لەبەردەم سەرکەوتنی ئەم دانوستانانەدا.

- پرۆسەی دانوستانی نێوان ئێران و ئەمریکا

سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ کە لە ساڵی ٢٠١٨دا تاک لایەنە وڵاتەکەی لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران کشاندەوە، مانگی رابردوو نامەیەکی ئاڕاستەی ڕێبەری ئێران، عەلی خامنەیی کرد کە داوای دانوستانی راستەوخۆی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران کردبوو، ئێرانیش لە ڕێگەی عومانەوە وەڵامی نامەکەی دایەوە.

دوای نامەگۆڕینەوە لە نێوان ئێران و ئەمریکادا، لە ١٢ی نیساندا هەردوولا بەشێوەیەکی ناڕاستەوخۆ لە عومان کۆبوونەوە. لە ئەنجامی کۆبوونەوەکاندا هەردوولایەنی ئەمریکی و ئێرانیش دانوستانەکانیان بە ئەرێنیی و بنیاتنەر ناوزەند کرد.

لایەنەکان بڵاویانکردەوە لە ١٩ی نیساندا سەرلەنوێ کۆدەبنەوە، سەرەتا ڕایانگەیاند لە عومان کۆدەبنەوە، پاشان ڕاگەیاندرا کە خولی دووهەمی دانوستانەکان لە ڕۆمای پایتەختی ئیتاڵیا بەردەوام دەبێت.

دانوستانەکان لە باڵیۆزخانەی عومان لە ڕۆما بەڕێوەدەچێت و وەزیری دەرەوەی عومان، بەدر ئەلبوسەیدی نێوەندگیری دەکات.

- داواکاری لایەنەکان لە دانوستانەکاندا

ئێران ئاماژە بەوە دەکات کە وەک ئەوەی لە ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکەی پێشتردا هەیە، لەبەرامبەر هەڵگرتنی سزاکاندا ئامادەیە بەرنامە ئەتۆمییەکەی سنووردار بکات، بەشێوەیەک ڕێگری بێت لە بەرهەمهێنانی بۆمبی ئەتۆمیی.

واشنتۆن ڕایدەگەیەنێت کە ڕەزامەندی دەدات سەرەتا ئێران ڕێژەی پیتاندنی یۆرانیۆم کەمبکاتەوە بۆ سەدا ٣،٦٧ کە لە ڕێککەوتننامەکەی ٢٠١٥دا هاتووە، دواتر پێویستە ئێران پیتاندنی یۆرانیۆم ڕابگرێت.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın