جيهان

دوو کەشتی فڕۆکەھەڵگری جەنگی ئەمریکا و ژمارەیەک ئامانج لە ئیسرائیل لەلایەن حووسییەکانەوە بۆردومان کران

حووسییەکان: "بە ئاراستەکردنی ژمارەیەک مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، دوو کەشتی فڕۆکەھەڵگری جەنگی ئەمریکا لە دەریای سوور و دەریای عەرەبی، ھەروەھا دوو ئامانجی گرنگمان لە باشووری ئیسرائیل بۆردومان کردووە".

Iyad Nabolsi  | 21.04.2025 - نوێکردنەوە : 21.04.2025
دوو کەشتی فڕۆکەھەڵگری جەنگی ئەمریکا و ژمارەیەک ئامانج لە ئیسرائیل لەلایەن حووسییەکانەوە بۆردومان کران

Istanbul

ئیستانبوڵ ــ AA

حووسییەکان ڕایانگەیاند کە دوو کەشتی فڕۆکەھەڵگری جەنگی ئەمریکا لە دەریای سوور و دەریای عەرەبی، ھەروەھا دوو ئامانجی گرنگیان لە باشووری ئیسرائیل بۆردومان کردووە.

گوتەبێژی سەربازیی حووسییەکان، یەحیا سەریع لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە چەکدارەکانیان بە ئاراستەکردنی دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، دوو ئامانجی گرنگی سەربازییان لە ناوچەکانی عەسقەلان و ئیلات باشووری ئیسرائیل بۆردومان کردووە.

ھەروەھا ڕاشیگەیاندووە کە چەکدارەکانیان بە ئاراستەکردنی پێنج مووشەکی باڵدار و شەش فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، دوو کەشتی فڕۆکەھەڵگری جەنگی ئەمریکایان لە دەریای سوور و دەریای عەرەبی، بۆردومان کردووە.
باسی لەوەشکردووە کە ھێرشەکان، بە سەرکەتووی ئامانجەکانیان پێکاوە.

تا ئێستا ئەمریکا و ئیسرائیل، ھیچ ڕاگەیاندراوێکیان لەوبارەیەوە بڵاونەکردووەتەوە.

ئەمەش دوای ئەوە دێت ئەمڕۆ دووشەممە، حووسییەکان ڕایانگەیاندبوو کە فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا، ھیرشیان کردووەتەوە سەر بازاڕ و گەڕەکی فەروە لە سەنعا پایتەختی یەمەن و لە ئاکامدا، ١٢ کەس کوژراون و ٣٠ی دیکەش برینداربوون.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın