سەرۆکی ئەمریکا ترەمپ ڕێژەی باجی گومرکی سەر چینی گەیاندە سەدا ٢٠

New York
نیویۆرک - AA
سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ بڕیاریدا بەهۆی شکستی چین لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو فێنتانیڵەی لە وڵاتەکەیەوە دەچێت بۆ ئەمریکا، باجە گومرکییەکانی سەر ئەو وڵاتە لە سەدا ١٠ەوە بۆ سەدا ٢٠ بەرز بکاتەوە.
ترەمپ گۆڕانکاری لەو بڕیارنامەیەدا کرد کە مانگی ڕابردوو واژووی کرد و، تیایدا بەهۆی هاتنی فێنتانیڵ لە چینەوە بۆ ئەمریکا بە ڕێژەی سەدا ١٠ باجی خستە سەر بەرهەمە چینییەکان.
لە بڕیارنامەکەیدا ترەمپ باسی لەوە کردووە کە چین کاری نەکردووە بۆ ڕێگریی کردن لەلێشاوی هاتنی ئۆپیۆیدە دەستکردەکان لەوانەیش فێنتانیڵ بۆ ئەمریکا، ئەوەیش هەڕەشە لە ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا و، سیاسەتی دەرەوە و ئابوورییەکەی دەکات و، چین هەنگاوی پێویستی نەناوە بۆ سوککردنی ئەم قەیرانە.
بەپێی ئەوەیش ئەو ڕێژەی باجەی خرابووە سەر بەرهەمە چینییەکان کە سەدا ١٠ بوو، بۆ سەدا ٢٠ بەرز کردەوە.