سەرۆکی ئەمریکا جۆ بایدن دەستبەرکردنی ئاگربەست لە نێوان ئیسرائیل و لوبنانی ڕاگەیاند
- سەرۆکی ئەمریکا جۆ بایدن: "لە ماوەی داهاتوودا ئەمریکا لەگەڵ تورکیا، میسر، قەتەر و ئیسرائیل دەستپێشخەرییەکی نوێی دیکە دەکەن بۆ ئاگربەست لە غەززە".
Washington DC
واشنتۆن - AA
سەرۆکی ئەمریکا جۆ بایدن ڕایگەیاند، لوبنان و ئیسرائیل ڕێککەوتوون لەسەر ئاگربەست و ئاگربەستەکەش بە کاتی خۆجێیی لە کاتژمێر ٠٤:٠٠ دەچێتە واری جێبەجێکردنەوە.
بە مەبەستی ڕاگەیاندنی ڕێکەوتننامەی ئاگربەست لە نێوان حکوومەتەکانی ئیسرائیل و لوبنان، سەرۆکی ئەمریکا جۆ بایدن لە کۆشکی سپی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ڕێکخست.
بایدن ڕایگەیاند، ماوەیەکی زۆرە هەوڵی هاوبەشی ئەمریکا و فەڕەنسا لە ئارادایە بۆ دابینکردنی ئاگربەستێک لە لوبنان و ئەو خواستە ئەمڕۆ کاتژمێر ٠٤:٠٠ دەچێتە واری جێبەجێکردنەوە.
سەرۆکی ئەمریکا ڕاشیگەیاند، کۆتاییهێنان بە "جەنگی وێرانکەر"ی نێوان ئیسرائیل و حزبوڵڵا بۆ ناوچەکە زۆر گرنگە.
- هەوڵێکی نوێ بۆ غەززە
سەرۆکی ئەمریکا ڕاشیگەیاند، دوای ئەو ئاگربەستەی کە لە نێوان ئیسرائیل و حزبوڵڵا بەدی هاتووە، ئیتر چاوەکان لەسەر غەززەیە.
لەم بارەیەوە جۆ بایدن گوتی: "لە ماوەی داهاتوودا ئەمریکا لەگەڵ تورکیا، میسر، قەتەر و ئیسرائیل دەستپێشخەرییەکی نوێی دیکە دەکەن بۆ ئاگربەست لە غەززە".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن