فڕۆکەی مەشق و ڕاھێنانی تورکیا " HÜRJET" گەیشتە میسر
فڕۆکەی مەشق و ڕاھێنانی تورکیا " HÜRJET" بە ئامانجی نمایشکردنی لە پێشانگای نێودەوڵەتی میسر بۆ فڕۆکەوانی و بۆشایی ئاسمان کە بڕیارە لە ڕۆژانی ٣ و ٥ی ئەم مانگە بەڕێوەبچێت، گەیشتە میسر.
Istanbul
ئیستانبوڵ ــ AA
فڕۆکەی مەشق و ڕاھێنانی تورکیا " HÜRJET" لە چوارچێوەی بەشداریکردنی کۆمپانیای پیشەسازی فڕۆکەوانی و بۆشایی ئاسمانی تورکیا (TUSAŞ) لە پێشانگای نێودەوڵەتی میسر بۆ فڕۆکەوانی و بۆشایی ئاسمان کە بڕیارە لە ڕۆژانی ٣ و ٥ی ئەم مانگەدا بەڕێوەبچێت، گەیشتە میسر.
کۆمپانیای (TUSAŞ) لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە فڕۆکەی " HÜRJET" لە دەریای سپی ناوەڕاست پەڕیوەتەوە و گەیشتووەتە میسر.
ڕاشیگەیاندووە کە فڕۆکەی " HÜRJET" بەرلەوەی بگاتە میسر لە بنکەی " ئاکنجی" دەستی بە فڕین کردبوو و دواتر بە مەبەستی وەرگرتنی سووتەمەنی و پشکنینی کۆتایی لە ئانتاڵیا نیشتبووەوە و دەستی بە فڕین کردووە و دوای یەک کاتژمێر و ١٥ خولەک لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی عەلەمین نیشتووەتەوە کە دەکەوێتە نزیک شاری ئەسکەندەریە لە میسر.
باسی لەوەش کردووە فڕۆکەی مەشق و ڕاھێنانی تورکیا " HÜRJET"، بە ئامانجی نمایشکردنی لە پێشانگای نێودەوڵەتی میسر بۆ فڕۆکەوانی و بۆشایی ئاسمان کە بڕیارە لە ڕۆژانی ٣ و ٥ی ئەم مانگە بەڕێوەبچێت، گەیشتووەتە میسر.
چاوەڕوان دەکرێت لە کۆتا ڕۆژی پێشانگاکەدا، فڕۆکەی " HÜRJET" بەسەر ئاسمانی ھەرەمەکانی میسردا بسوڕێتەوە.
لە ساڵی ٢٠١٧دا، کۆمپانیای (TUSAŞ) بە ئامانجی مەشق و ڕاھێنانی کەسانی فڕۆکەوان بۆ داھاتوو، یەکەمین فڕۆکەی مەشق و راھێنانی لەژێر ناوی "HÜRJET" بەرھمھێنا.