لە بۆردمانێکی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر غەززە ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی حەماس کوژرا
لە ئاکامی بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر نەخۆشخانەی ناسر لە شاری خان یونس باشووری کەرتی غەززە، ئەندامی مەکتەبی سیاسی حەماس، ئیسماعیل بەرھوم کوژرا.

Gazze
غەززە ــ AA
بزووتنەوەی حەماس ڕایگەیاند لە ئاکامی بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر نەخۆشخانەی ناسر لە شاری خان یونس باشووری کەرتی غەززە، ئەندامی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەکەیان، ئیسماعیل بەرھوم کوژراوە.
بزووتنەوەکە لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە لەو کاتەی ئیسماعیل بەرھوم لە نەخۆشخانەی ناسر چارەسەری وەردەگرت، نەخۆشخانەکە لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیلەوە بۆردومان کراوە.
ڕاشیگەیاندبووە کە لە ئاکامی بۆردومانەکەدا، ئیسماعیل بەرھوم کوژراوە.
ھەروەھا بزووتنەوەی حەماس ڕاشیگەیاندووە: "بۆردومانکردنی نەخۆشخانەی ناسر لە شاری خان یونس لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیلەوە، پێشھاتێکی مەترسیدارە لە تاوانە جەنگییەکانی زایۆنی دژبە گەلی فەڵەستین، ھەروەھا پێشێلکردنی ئاشکرای یاسا و ڕێسا نێودەوڵەتییەکانە".