محەمەد بن سەلمان و ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی پێشھاتەکانی قەیرانی ئۆکراینایان تاوتوێ کرد
جێنشینی سعوودیە، محەمەد بن سەلمان لە میانی دیداری لەگەڵ سەرۆکی ئۆکراینا، ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی ڕایگەیاند، وڵاتەکەی پاڵپشتی لەو ھەوڵانە دەکات کە لە سەر ئاستی نێودەوڵەتی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی ئۆکراینا، خراونەتە گەڕ.

Suudi Arabistan
ڕیاز ــ AA
جێنشینی سعوودیە، محەمەد بن سەلمان و سەرۆکی ئۆکراینا، ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی پێشھاتەکانی قەیرانی ئۆکراینایان تاوتوێ کرد.
ئاژانسی ھەواڵیی فەرمی سعوودیە بڵاوی کردەوە کە محەمەد بن سەلمان لە دیوانی شاھانە لە کۆشکی سەلام لەجیددە پێشوازی کردەوە لە ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی ڕاشیگەیاندووە کە لە دیدارەکەدا، دوایین پێشھاتەکانی قەیرانی ئۆکراینا تاوتوێ کراوە.
باسی لەوەش کردەوە کە لە دیدارەکەدا، جێنشینی سعوودیە دووپاتی کردووەتەوە، وڵاتەکەی پاڵپشتی لەو ھەوڵانە دەکات کە لە سەر ئاستی نێودەوڵەتی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی ئۆکراینا و گەیشتن بە ئاشتی لەو وڵاتە، خراونەتە گەڕ.
ئەوەشی خستووەتەڕوو کە لە بەرامبەردا، سەرۆکی ئۆکراینا، ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی ڕایگەیاندووە کە سعوودیە ڕۆلێکی گرنگ لە ناوچەکە و جیھان دەگیڕێت.
دوێنێ دووشەممە، ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی بەسەردانێک گەیشتە جیددە ڕۆژئاوای سعوودیە.