جيهان

میسر: "پێویستە هەوڵەکان بەردەوام بن بۆ وەستاندنی شەڕ لە غەززە و لوبنان"

- سەرکۆماری میسر، عەبدولفەتاح سیسی لە میانی دیداری لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران، عەباس عراقچی ڕایگەیاند کە پێویستە ھەوڵەکان بەردەوام بن، بە ئامانجی کەمکردنەوەی گرژییەکان لە ناوچەکە.

İbrahim Khazen  | 17.10.2024 - نوێکردنەوە : 17.10.2024
میسر: "پێویستە هەوڵەکان بەردەوام بن بۆ وەستاندنی شەڕ لە غەززە و لوبنان"

Al Qahirah

قاھیرە ــ AA

سەرکۆماری میسر، عەبدولفەتاح سیسی ڕایگەیاند کە پێویستە ھەوڵەکان بەردەوام بن، بە ئامانجی کەمکردنەوەی گرژییەکان لە ناوچەکە و وەستاندنی شەڕ لە غەززە و لوبنان.

سەرۆکایەتی کۆماریی میسر لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە عەبدولفەتاح سیسی پێشوازی کردووە لە وەزیری دەرەوەی ئێران، عەباس عراقچی.

ڕاشیگەیاندووە کە لە دیدارەکەدا، پێشھاتەکانی دۆخی ناوچەکە تاوتوێ کراوە.

باسی لەوەشکردووە لە میانی دیدارەکەدا، سەرکۆماری میسر جەختی لەوە کردووەتەوە، وڵاتەکەی لەگەڵ ئەوەدا نییە، شەڕێکی گشتگیر لە ناوچەکەدا ھەڵبگیرسێت کە دواتر کاریگەریی خراپی لەسەر ئاسایش سەقامگیریی ناوچەکە دەبێت.

بەپێی ڕاگەیاندراوەکە، عەبدولفەتاح سیسی ھەروەھا ڕایگەیاندووە کە پێویستە ھەوڵەکان بەردەوام بن، بە ئامانجی کەمکردنەوەی گرژییەکان لە ناوچەکە و وەستاندنی شەڕ لە غەززە و لوبنان.

ھەروەھا ئەوەشی خستووەتەڕوو کە لە میانی دیدارەکەدا، ھەردووڵا لەسەر بەردەوامی ھەوڵە ھاوبەشەکان بۆ پەرەپێدان بە پەیوەندییەکانی نێوان میسر و ئێران، ڕێککەوتوون.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın