مەسعود پزیشکیان: "عێراق ھاوبەشێکی ستراتیژیی گرنگە بۆ ئێران"
سەرکۆماری ئێران، مەسعود پزیشکیان ڕایگەیاند کە لەئێستادا، پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و عێراق لە باشترین دۆخدایە.
Arbil
ھەولێر ــ AA
سەرکۆماری ئێران، مەسعود پزیشکیان عێراقی بە ھاوبەشێکی ستراتیژیی گرنگە بۆ وڵاتەکەی لەقەڵەمدا و ڕایگەیاند کە لەئێستادا، پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و عێراق لە باشترین دۆخدایە.
مەسعود پزیشکیان لە تاران لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی کۆبوویەوە.
دوای کۆبوونەوەکەش سەرکۆماری ئێران و سەرۆکوەزیرانی عێراق، کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیی ھاوبەشیان ئەنجامدا.
سەرەتا سەرکۆماری ئێران، مەسعود پزیشکیان لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا، قسەی کرد و گوتی: "لە کۆبوونەوەکەدا لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق، باسمان لە پێشھاتەکانی دۆخی ناوچەکە کرد و گفتوگۆکانمان زۆر باش بوو".
ئاماژەی بەوەشدا کە لە کۆبوونەوەکەدا، ھەروەھا ھاریکارییە ھاوبەشەکانیان لەگەڵ عێراق لە بوارەکانی ئابووریی و بازرگانیی تاوتوێ کردووە و گوتی: "لە کۆبوونەوەکەدا، جەختمان کردەوە لە سەر خێراکردن لە تەواوکردنی پڕۆژەی ھێڵی شەمەندەفەر لە دەروازەی سنووریی شەلامچە".
مەسعود پزیشکیان ڕاشیگەیاند کە عێراق ھاوبەشێکی ستراتیژیی گرنگە بۆ ئێران و گوتی: "لەئێستادا، پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و عێراق لە باشترین دۆخدایە".
تیشکی خستە سەر ئەوەش کە ئێستا عێراق، بە قۆناغێکی باش لە سەقامگیریی و گەشەپێدان-دا، تێپەڕدەبێت".
ڕاشیگەیاند: "لەگەڵ عێراق، مەترسی ھاوبەشمان ھەیە لەبارەی پێشھاتەکانی سووریا".
باسی لەوەش کرد کە ئێران و عێراق بە ھاوبەشی ھەست بە مەترسی دووبارە سەرھەڵدانەوەی شانە نووستووە تیرۆریستییەکانیان دەكەن و گوتی: "پێویستە زیاتر لەگەڵ عێراق ھاوکاربین، بە ئامانجی ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسی تیرۆر".